یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 10, 2024

ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی بڕیار و راسپاردەکانی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە (11 ی ئەیلوولی 2024)، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، كۆ دەبێتەوە و گفتوگۆی بڕگەیەك دەكەن.
بڕگەی ئەمڕۆی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە خستنەڕووی ئەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی وەزاریی فیدراڵی بۆ كاروباری ئابووری و ئەنجومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان، كە لە ڕۆژانی 8-9 ی ئەیلوولی 2024، لە هەولێر كرا؛ بە ئامانجی گفتوگۆكردن و دانانی ڕێكار و هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی بڕیار و ڕاسپاردەكان.