چالاکوانێک لە هەوڵی تیرۆرکردن رزگاری دەبێت

ئامادەکردنی: دەشتی ئیسماعیل

چالاکوانێکی قەڵادزێ کە هەمیشە دەنگێکی دلێر و ئازادی هەبووە دژی گەندەڵکارانی شارەکەی بەڵام دوێنی  لەناو حەرمی زانکۆ ویستوویانە  تیرۆری بکەن بەلام خۆشبەختانە لەو هەوڵە رزگاری بووە.

سامان محمد چالاکوان لە شاری قەڵادزێ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەل مالپەری هەولێر ووتی: سوپاس بۆ خودا دوێنی لە ناو حەرەمی زانکۆ ویستویانە تیرۆرم بکەن بەلام خۆشبەختانە رزگارم بوو.

ئەو چالاکوانە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوانەی ویستویانە تیرۆرم بکەن هەموو ئەو کۆیلەو ماستاوچیانەی یەکیەتین کە لەسەر گیرفانی خەلکی هەژاری ولاتەکەم بوونە ملیۆنەر ئەمانە هەموویان گەندەلن ودەزانن من رۆژانە گەندەلیەکانیان ئاشکرا دەکەم بۆیە دەیانەوێت بە هەر شێوەیەک بێت تیرۆرم بکەن.

ئەو چالاکوانە هێمای بۆ ئەوە کردووە چەندین جارسەردانی بنکەی پۆلیس و دادگاکانی ئەو شارەم کردووە بە مەترسی تیرۆر لەسەر ژیانم هەیە بەلام ئەوان پارێزگاریم لێ ناکەن چونکە خۆیان سەر بە دەسەڵاتن ناتوانن پارێزگاریم لێ بکەن.

ئەو چالاکوانە لە کۆتا پرسیاری ماڵپەری هەولێردا ووتی: هەر ئەمرۆکانە زانکۆی قەڵادزێ لە ژێر فشاری دەسەلات منیان لە زانکۆ فەسڵ کرد و پێشیان وتومە کە چیتر من ناتوانم درێژە بە خوێندن بدەم.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژانە لە هەرێمی کوردستان رۆژنامەنوسان دەرفێندرێن و ئەشکەنجە دەدرێن و تیرۆردەکرێن یان وڵات بەجێ دەهێلن لە ترسی گیانی خۆیان.

ھەواڵی زیاتر