هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

بە كورتی بە كوردی

ھۆشیار سیوەیلی

هێزەکانی ئەمەریکا بە بەرگی مەدەنییەوە
ئەمـــڕۆ چوارەم ڕۆژە ویلایەتـــە یەکگرتووەکان لـــە عێراقدا بەرگی ســـەربازییان گۆڕیوە بۆ بەرگی مەدەنی، بـــەڵام ئەمەریکا لە بەرگە مەدەنییەکەیدا هەمان ڕۆڵی پێشووتر دەبینێت بە کەمێک جیاوازییەوە. ئایا کشـــانەوەی ســـەربازی ئەمەریکا یان ڕۆڵ گۆڕینەکەی کۆتایی بە کێشـــەکانی عێراق دەهێنێت و عێراق دەکاتە شـــامی شەریف؟ وەڵامەکـــە ڕوونە، چونکە کێشـــەکانی عێراق، ئەمەریکا و ســـوپای ئەمەریکا دروســـتی نەکردوون. ماوەیـــەک لەمەوبەر وەزیری دارایی عێراق پەنجەی خســـتە ســـەر برینەکانی عێراق و ڕوونیکردەوە، کە هیچیان جێدەستی ئەمەریکا نین هەموویان لە ئەنجامی بەڕێوەبردنی خراپ و چاوچنۆکی سیاســـیدا ســـاڵ لە دوای ســـاڵ کەڵەکەبوون. وەزیـــری دارایی کە لە بـــواری ئابووری و داراییـــدا جێگە و پایەی دیارە، ویستی نوخبەی سیاسی دەسەڵاتدار ئاگادار بکات کە عێراق
لە داڕمانی تەواو نزیکە. لە هەریـمی کوردستانیش ئەو گۆڕانکارییە شتێکی ئەوتۆ (ناگۆڕێت) چونکە هێشـــتا بەرژەوەندی هاوبەشمان پێکەوە هەیە. وەک دەڵێن دۆستی هەمیشەیی لە سیاســـەت و پەیوەندی نێودەوڵەتیدا نییە و بەرژەوەندی هەمیشەیی هەیە. ماوەیەکی زۆرە ڕۆڵی سەرەکی ئەمەریکا مەشق و ڕاهێنانە بە هیزی پێشـــمەرگە و هاوکاری دارایی ئەو هێزانەیە کە ســـەر بە وەزارەتی پێشـــمەرگەن. ئەمەریـــکا و چەندیـــن وڵاتی تر بە جـــدی هاوکاری هەرێمی کورســـتان دەکەن بۆ ئەنجامدانی چاکســـازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا، بە تایبەتی یەکخستنی هێزی پیشمەرگە. یەکێـــک لە بەرژەوەندییە هاوبەشـــەکانی نێـــوان ئێمە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتـــی بەرەنگاربوونـــەوەی تێـــرۆرە. فیـــداکاری و ئازایەتی پێشمەرگە لە جەنگی دژی داعشدا پەیوەندییەکانی هەرێمی لە گەڵ دەرەوەدا بردە قۆناخێکی باڵاتر. لە جەنگی دژی تێرۆردا ئێمە بەرگری لە خۆمان دەکەین. دۆســـتەکانمان دەزانن جەنگی بەردەوامی دژی تێرۆریزم بە هێزێکی پرۆفێشناڵ دەکرێت. ئێمەش دەزانین یەکخستنی هێزی پیسمەرگە و پڕچەک کردن و ڕاهێنانیان لەبەرژەوەندی ئێستا و داهاتووی کوردستانە. لەم بوارەدا بەرژەوەندییەکانمان هاوبەشن. با لای خۆمانەوە بە پێکهێنانی هیزێکی یەکگرتووی پێشـــمەرگە ئەو
بەرژەوەندییە هاوبەشە بپارێزین باشتر بەرگری لە خۆمان بکەین