لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا یاریدەدەری پارێزگاری ئەنبار و دوو منداڵی گیانیان سپارد

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای تکریت – کەرکووک، یاریدەدری پارێزگاری ئەنبار و دوو منداڵی، گیانیان سپارد.

سەرچاوە ئەمنییەکە بە مێدیاکانی ناوخۆی ڕاگەیاند “ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەر لەگەڵ بارهەڵگرێکی گەورە لەسەر ڕێگەی نیوان تکریت – کەرکووک ڕووی دا”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا “بەهۆی ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلی لاندکرۆزەرەکە سووتاوە کە چوار کەسی تێدا بووە و هەرچواریان گیانیان سپاردووە،  یەکێک لەو چوار کەسە یاریدەدەری پارێزگاری ئەنبار، سەفا ڕیشاوی بووە”. 

پێشتر گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، عەبدولزەهرە هینداوی، باسی لەوە کردبوو، لە ساڵی ڕابردوودا، 11 هەزار و 552 ڕووداوی هاتوچۆ ڕووی داوە، کە لەو ڕووداوانە سێ هەزار و 262، کەس گیانیان سپاردووە، هەروەها هەشت هەزار و 290 کەسیش بریندار بوونە. بە ڕێژەی 71.8%، بۆ سەرجەم پارێزگاکان جگە لە هەرێمی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر