ڕۆلی ئافرەت لە کۆمەلگەدا

نیگار مەحموود

گرنگی ئافرەت
ئافرەت بە بەشێك لە قەوارەی سەرجەم کۆمەڵگە دەژمێردرێت، بەگشتی لەهەر بارودۆخێکدابێت جیا نابێت، وەبە پێکهاتەیەکی سەرەکی وگرنگ دادەنرێت لە کۆمەڵگەدا، وەهەروەها بڕیاردانی ئافرەت بە گرنگ دادەنریت لە یاساو سیاسەت و بەرەو پێش چونی ژیانی سیاسی.
خوای گەورە ڕەگەزی نێر ومێی دورستکردوە تا ببنە تەواوکەری یەکتری بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستەکانیان لەسەر زەوی، وە ڕۆڵ و کاریگەرییان هەیە لە بەرەو پێش بردنی ژیان، لەبەرئەوە دابەزینی هەموو پەیامە ئاسمانیەکان و هەبوونی گشت ئاینەکان بۆ ڕوونکردنەوەی ئامانج لە دروست بونی مروڤ و ڕێکخستنیان هاتووە.
ڕۆڵی ئافرەت لە کۆمەڵگەدا
ڕۆڵی ئافرەت لە کۆمەڵگەدا زۆر بەگەورە دەژمێریت و کاریگەری گەورەو ڕوونی هەیە، وەهەروەها ڕۆڵێکی زۆر هەستیاری پیبەخشراوە کەئەویش ئەوەیە کە دیاریکراوە بۆ دروستکردنی نەوە. ئافرەت هێزو توانای تێکدان و لەناوبردن وپەرتەوازەکردنی کۆمەڵگاو تێکدانی نەوەکانی کۆمەڵگەی هەیە، هەروەك چۆن ڕۆڵی لە ژیانەوەی کۆمەڵگاو نەوەکانی کۆمەڵگەشدا هەیە.
دایکایەتی
ڕۆڵی دایکایەتی بە گرنگترین ڕۆڵ دەژمێردرێ لە ژیانی ئافرەتدا، بەشێوەیەکی سەرەکی ڕۆڵی هەیە لە هەستانەوەو بوژانەوەی کۆمەڵگای شارستانێتی نەتەوەییدا، بەبێ ئەوان ناتوانرێ زانای گەورەت هەبیت و گۆڕانی ڕیشەی دروستبکرێ لەکۆمەڵگادا، هەروەها بەبێ ئافرەت ناتوانرێ ژیانێکی باشتر بە کۆمەڵگا ببەخشرێت:
زۆر چەمکی تر هەیە پەیوەندی بە ڕۆڵی دایکایەتی وە هەیە لەوانە
گرنگیدان بەتاکەکانی خێزان و کێشەکانیان
پەروەردەکردن لەسەر پەروەردەیەکی ڕاست و دروست بۆ دروستبوونی کۆمەڵگایەکی دروست
پەروەردەکردنی نەوەیەکی چاك و تەندروست و زیرەك لە کۆمەڵگادا
هەروەها دایك پیشگیری خێزان دەکات بە سۆزو مهیرەبانی لەکاتی نارەحەتی وتەنگانەدا و جێگیرکردنی باری دەروونیان لەو کاتەدا، وە کەسانی دەروون بەرز دروست دەکات و ڕەنگی پێدەداتەوە لە کۆمەڵگادا. هەروەک شاعیر حافڤ ابراهیم دەڵێ: (دایک قوتابخانەیە گەرئامادەت کرد نەتەوەیەکی پاکو ڕەسەنت ئامادەکردوو)

نیگار مەحموود

ھەواڵی زیاتر