ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

وەزارەتی ناوخۆ لەسەر دیمانەیەكی باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت، باڵوێزی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەما ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل، هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی ڕەت دەکەینەوە.

ئەمشەو 8ی 9ی 2024، وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی لەسەر دیمانەیەكی باڵوێزی ئێران بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: “لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەما ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل.”

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە “هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی ڕەت دەکەینەوە، کە پێشتریش ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان کراون و لێژنەی باڵا لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە، کە بۆردوومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون و ڕەتکراوەتەوە.”

ھەواڵی زیاتر