ئەمشەو یەکشەممە لە ڕێورەسمێکدا لە دیوانى پارێزگای هەولێر، هاوکاریی دارایی حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەسەر زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی قەیسەری دابەش کرا.
دابهشكردنی هاوكارییەكە دوای ئەوە دێت كە مەسرور بارزانی سەرۆکى حکوومەتى هەرێمی كوردستان بۆ جاری دووهم سهردانی بازاڕی قهیسهری ههولێری كرد و فەرمانی بە هاوکاریکردنى دواکاندارانى بازاڕەکە دا.
هاوکارییەكەى حكوومەتی هەرێمی كوردستان کە ئەمشەو پێشکەش بە دوکاندارانى بازاڕکە کرا، لەنێوان 2 تاکو 20 ملیۆن دینار بووە.
سەرەڕای ئەو هاوكارییە، زیانلێکەوتووانى بازاڕی قەیسەری بۆ ماوەی یەك ساڵ لە پارەی ئاو و كارەبا و تابلۆ و خاشاك بەخشران، هەروەها لە باجی 2023 بە رێژەی 50% و لە باجی 2024 بە رێژەی 100% بەخشران.
بڕیاریشە دواى تەواوبوونی هاوكاریكردنی زیانلێكەوتووانی بازاڕی قەیسەری، دەست بکرێت بە هاوکاریکردنى دوكاندارانی بازاڕەكانی لەنگە و شێخەڵا ئەوانەی كە دوكانەكانیان سوتابوو.
دوكاندارانی بازاڕەكانی لەنگە و شێخەڵا ئەوانیش بە بڕی 2 ملیۆن دینار هاوكاری دەكرێن، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بۆ ئەوانیش ماوەی ساڵێك لە باج و پارەی ئاو و كارەبا و تابلۆ و خاشاك بەخشران.