سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە مەراسیمی کردنەوەی سەنتەری دایک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: بە پرۆژەی دروستکردنی سەنتەری دایک، کارەکانی ئێمە لە خزمەتکردنەوە گۆڕا بۆ شیاندندەوە و پەرەپێدان و بونیاتنانی تاکێکی بەهرەمەند.
یەکشەممە 8ـی ئەیلوولی 2024، موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە لە مەراسیمی کردنەوەی سەنتەری دایک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی دروستکراوە، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی سیداد بارزانی، مەلا مستەفا بارزانی، وەزیرانی تەندروستی و پەروەردە و سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسانی حزبی و حکوومی و سەرۆکی زانکۆی سۆران گوتی:
خەڵکی سۆران دڵیان بەو پرۆژەیە خۆشە کە کۆمەڵگەی دایکە و بۆ منداڵانی نەخۆشی ئۆتیزم و خاوەن پیداویستی تایبەت و بەساڵاچووان بە ستانداردی نیودەوڵەتی دروستکراوە، گوتیشی: ڕاسپاردەکانی سەرۆک بارزانی جێبەجێ دەکەین، کارەکانی ئێمە لە خزمەتکردنەوە گۆڕا بۆ شیاندندەوە و پەرەپێدان و بونیاتنانن تاکێکی بەهرەمەند، ڕاشیگەیاند: هەموو توانای خۆمان لە تەواوی شاروشارۆچکەکانی کوردستان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی لەو شێوەیە لە کوردستان بکەینەوە چونکە دەزانین چەندە بۆ کۆمەڵگەگرنگە.
موسا ئەحمەد داوای لە ئیدارە و کەسایەتی و مامۆستایانی زانکۆ و هەموو ئەوانە کرد کە وانە و بەهرەیەکیان لەلایە، هاوکارییان بکەن چونکە پرۆژەکە ئامانجی گەورەی لە پشتە، گوتی: ئێمە بیرۆکەی زۆر گەورەمان بۆ ئەو کۆمەڵگەیە هەیە.
یەكشەممە، 08-09-2024، کۆمەڵگەی دایک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەلایەن مەلا مستەفا بارزانی و سیداد بارزانییەوە کرایەوە کە لەسەر ئەرکی سەرۆک بارزانی بنیات نراوە.
کۆمەڵگەکە تایبەت دەبێت بە بۆ كهسانی خاوهن پێدوایستی و لێقهوماو؛ له شهش باڵهخانهی تایبهت به (پهیمانگهی نابینایان، پهیمانگهی نابیستان، سهنتهری ئۆتیزم، خانهی بێ سهرپهرشتان، خانهی بهساڵاچووان، خانهی كهلتووری) پێک دێت.
خاوهنداریهتیی و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەی دایک بۆ دهزگای خێرخوازیی بارزانی دهگهرێتهوه. تهواوی خزمهتگوزارییهكانی ئهو كۆمهڵگهیه بێبهرانبهر و لهسهر ئهركی دهزگای خێرخوازیی بارزانی پێشكهش دهكرێن.
کۆمەڵگەی دایک بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار لەسەر ڕووبەری 11 ههزار مهتر دووجا بنیات نراوە و ڕۆژی 04-04-2021 دەست بە دروستکردنی باڵەخانەکە کراوە