بە فەرمانی مەسرور بارزانی، ژمارەیەک پرۆژە لە دهۆک جێبەجێ دەکرێن

ب گژمی زیاتر لە 30 ملیار و 809 ملیۆن دیناران ژمارەیەک پرۆژە لە سنووری پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکرێن.

یەکشەممە، 08-09-2024، عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆك لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەسەر ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان؛ بە گوژمەی زیاتر لە 30 ملیار دینار چەندین پرۆژەی جیاواز، لە سنووری پارێزگاکە جێبەجێ دەكرێن.

ئەو پرۆژانەی جێبەجێ دەکرێن:

 –  قۆناغی یەكەمی كۆرنیشی بەنداوی دھۆك.

–  ڕێكخستنەوەی بازاڕ و ماستەرپلانی چیای زاوا.

– ڕێكخستنەوە و قێرکردنی هەموو شەقامە سەرەکییەکانی ناو سەنتەری شاری دهۆک.

– جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی جیاواز لە زاویتە و مانگێشکێ.

پارێزگاری دهۆک سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی کرد کە وەکو خۆی باسی کرد، زۆرینەی داواکارییەکانی خەڵکی پارێزگای دهۆکیان جێ بەجێ کردووە.

لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا؛ ڕابردوودا زیاتر لە 959 پڕۆژەی گەورە و بچووک لە سنووری پارێزگای دهۆک بە گوژمەی پتر لە یەک ترلیۆن و 81 ملیار دینار جێبەجێ کراون و “بە شێوەیەکی دادپەروەرانە” بەسەر قەزا و ناحیەکاندا دابەش کراون.

لەو 959 پرۆژەیە، 485 پرۆژە خراونەتە خزمەتی هاووڵاتییان و کارکردن لە 423 پرۆژەی دیکەش بەردەوامە. هاوکات ڕەزامەندیی بۆ جێبەجێکردنی 51 پرۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگاری دهۆک دەرچووە و ئێستا مامەڵەی تەندەرینگ “موناقەسە”ـیان بۆ دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر