لەسەر سنووری ئوردن سێ ئیسرائیلی کوژران

ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە نزیک سنوورەکانی ئوردن، سێ هاووڵاتی مەدەنی ئیسرائیلی کوژران.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تەقەکەرەکە لە لای ئوردنەوە بە بارهەڵگرێکەوە لە پردی ئەل لەنبی نزیک بووەتەوە و دابەزیوە و تەقەی کردووە.

بە گوێرەی بەیاننامەکە، ئەو سێ کەسەی کوژراوە “وەک پاسەوان کاریان دەکرد” و ئەندامی پۆلیس و سوپا نەبوون، ئاماژەی بەوەش کردووە، سەربازەکانی ئیسرائیل بۆ لێکۆڵینەوە لە بارهەڵگرەکە جێگیر کراون.

سوپای ئیسرائیل گوتیشی: پێشتر ڕاپۆرتیان لەبارەی هێرشێکی تەقەکردن لە نزیک دەروازەی ئەل لەنبی (دەروازەی کیرامە)ـی ئوردن پێگەیشتووە، هەروەها ئەمبولانسەکانی ئیسرائیل چارەی دوو کەسیان دەکرد کە بە سەختی برینداربوون .

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە میانی دانیشتنی کابینەکەیدا ڕایگەیاند، “ئەمە ڕۆژێکی سەختە. تیرۆریستێک لەسەر پردی ئەل لەنبی سێ هاووڵاتی ئێمەی کوشت.

ھەواڵی زیاتر