هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مەسرور بارزانی زیاتر لە ملیارێک و 250 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی 11 بەنداو تەرخان کرد

بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕی ملیارێک و 250 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی 11 بەنداو تەرخان دەکرێ.

لە سەر داواکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی( 11) بەنداو لە هەرێمی کوردستان، بڕی 1,250,250,000 یەک ملیار و دوو سەد و پەنجا ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار دینار لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تەرخان کرا، ئەمەش لە چوارچێوەی گرنگیدان بە تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکان و پڕۆژە ئاودێرییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

بەنداوەکان بریتین لە:-
بەنداوی( شیوە سوور ، هەشه زینێ ، چەمی سمۆرە )لە پارێزگای سلێمانی ، وە بەنداوی (کەشکان ، بێدۆهێ) لە پارێزگای دهۆک ،بەنداوی (هاڕاوە ، قادرکەرەم ئاوە سپی) لە ئیدارەی گەرمیان و بەنداوی (دێگڵە) لە پارێزگای هەولێر .