لەهەولێر؛ ئەحمەد خەلیل کۆنسێرتێک ساز دەکات

لەهەولێر، هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەحمەد خەلیل، کۆنسێرتێک لەشاری هەولێر بەئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر ساز دەکات.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەحمەد خەلیل، دەربارەی سازدانی کۆنسێرتەکە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: من بەردەوام لەزۆربەی لایڤ میوزیکەکان گۆرانی دەڵێم، بڕیامدا کۆنسێرتێکی پڕ پڕۆفیشناڵ لەشاری هەولێر ساز بکەم، لەگەڵ کۆمەڵێک مێوزیکژەنی بەتوانا و بەئەزموون، هەوڵ دەدەم لەو کۆنسێرتەدا بەکۆمەڵێک گۆرانی خۆش دڵی هەوادارەکانم خۆش بکەم و بیانخەمە جۆش و خرۆشەوە، ئەو کۆنسێرتە بۆمن و بۆ تەواوی ئامادەبووان زۆر تایبەت و خۆش دەبێت، بۆیە هیوادارم زۆرترین خەڵک ئامادەی کۆنسێرتەکەم بێت و پێکەوە شەوێکی پڕ هونەری و پڕ چێژ بەسەر ببەین.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەحمەد خەلیل، خەڵکی شاری سلێمانییە و یەکێکە لەگۆرانیبێژە دەنگۆشەکان، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە و هەواداری تایبەت بەخۆی هەیە.

ھەواڵی زیاتر