شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی9ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزترده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماره‌كانی دوێنێ شه‌ممه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 9ی9ی2024، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزترده‌بێته‌وه‌ له‌تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:41 پلەى سیلیزى
سلێمانی:39   پلەى سیلیزى
دهۆک: 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک:42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە:42 پلەى سیلیزى
زاخۆ:41 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران:25 پلەى سیلیزى
سۆران:40  پلەى سیلیزى
گەرمیان:44 پلەى سیلیزى