بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت بەردی بناخەی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر دادەنرێت

سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان بەردی بناخەی گەورەترین پڕۆژەی ئاو بۆ شاری هەولێر دادەنێت. 

مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، كاتژمێر 9:30ی خوله‌كی به‌یانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی9ی2024 بەردی بناخەی گەورەترین پڕۆژەی ئاو بۆ شاری هەولێر دادەنێت، کە لە ماوەیەکی کەم و بەیەکجاریی کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر چارەسه‌ر دەکات. 

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئەم پڕۆژەیە هیچ پەیوەندی بە پڕۆژەکانی ئیفراز نییە و لە زێی گەورەوە ئاو دەگەیێنرێتە هەولێر و لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی خۆماڵی کارەکە جێبەجێ دەکرێت، وەک پڕۆژەیەکی خێرای فریاگوزاری و دوای تەواوبوونی، بڕی ئەو ئاوەی دەگاتە ناو هەولێر زیاترە لە هێندە و نیوی هەموو ئەو ئاوەی کە ئێستە بۆ خواردنەوەی هاونیشتمانیانی شارەکە دابین دەکرێت. 

گوتیشی، سەرۆکوەزیران بیرۆکەی وایە حکوومەت پڕۆژەی ستراتیجی پەرە پێ بدات، نەک ئەو پڕۆژانەی چارەی کاتین.

ھەواڵی زیاتر