ئەمڕۆ شەممە، 7ـی 9ی 2024، کاتژمێر 10:00ی بهیانی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە شاری هەولێر دەکاتەوە.
لە کاتی دانانی بەردی بناغەی زانکۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی لە ساڵی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكوومهتی ههرێمی كوردستان: حكوومەت پەرەپێدانی بە كەرتی زانست كردووەتە بەشێك لە كارە هەرە لە پێشینەكانی خۆی.
ئاماژهی بهوهشكرد ئەم زانکۆیە وەکو لقێک لە زانکۆی لەندەن کە زانکۆیەکی ناوداری نێودەوڵەتییە، هیوادارم بتوانێت خزمەتێکی زیاتری خوێندن و زانست لە هەرێمی کوردستان بکات.