عەدنان کەریم ئاواز بۆ ٩ دیلانەی نوێ دادەنێت

هیوافاوندەیشن نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە ناوی (ئەلبوومی زەینەب خان – کچە کورد)، ڕادەگەیەنێت.

ئەم ئەلبوومە پێک هاتووە لە ٩ گۆرانی یاخود دیلانەی نوێ، کە سەرجەم شیعرەکانی لە لایەن زەینەب خانی خوشکەگەورەی (دڵدار)ی شاعیرەوە نوسراوە. هیوا فاوندەیشین لە ساڵی ٢٠١٨وە دەستی کردووە بە کارکردن لەسەر ئەم پڕۆژەیە، ئەرکی بەڕێوەبردنی هونەریی ئەم ئەلبوومە، هونەرمەند عەدنان کەریم کردوویەتی. یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی هیوافاوندەیشن بریتیە لە بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە بوار و کایەی جیاوازدا. ئەم ئەلبوومە هەوڵێکە بۆ زیندووکردنەوە و بەرز ڕاگرتنی دەنگی زەینەب خانی شاعیر کە تا رادەیەکی زۆر لە نێو هونەر و ئەدەبیاتی کوردیدا فەرامۆش کرابوو. لەم پڕۆژەیەدا زیاد لە ٣٠ هونەرمەند لە گۆرانیبێژ و ژەنیار بەشدارییان کردووە، زۆرینەی ئاوازەکانیشی، هونەرمەند عەدنان کەریم دایناوە.

ھەواڵی زیاتر