ئەمڕۆ چوارشەممە، 4 ی ئەیلوولی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەت، كۆدەبێتەوە و چەند بڕگەیەك تاووتوێ دەكرێن.
لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە یەكخستنی ڕێكارەكانی تایبەت بە سیستەمی دارایی و ژمێریاری لە نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم، بە ڕەچاوكردنی تایبەتمەندیی دەسەڵات و مافەكانی هەرێمی كوردستان، بە گوێرەی دەستووری عێراقی فیدراڵ دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی دووەمدا، ئەنجامی كۆبوونەوەی ڕۆژی 29 ی ئابی 2024، لە نێوان شاندی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ وەزارەتی داراییی فیدراڵی و بەڕێوەچوونی كارەكانی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی بۆ وەرزی دووەمی ساڵی 2024 و بەدواداچوونەكان بۆ هەماهەنگی و پێشكەشكردنی وەڵامی یاداشتەكانی تیمی هاوبەش دەخرێتە ڕوو.