پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شێخ ئه‌حمه‌د خه‌یلانی ده‌کات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١/٤ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ جیهاد شێخ ئه‌حمه‌د خه‌یلانی، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی که‌سایه‌تیی دیار و ناسراوی هه‌ولێر شێخ ئه‌حمه‌د خه‌یلانیی باوکیان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی لێکرد.

به‌ڕێزیان وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می، هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و دڵنه‌وایی و سه‌بووری به‌ خانه‌واده‌ و که‌سوکاری به‌ڕێزیان ببه‌خشێت.

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ به‌ڕێز شێخ جیهاد خه‌یلانی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی باوکی خواست.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز شێخ جیهاد خه‌یلانی سوپاس و پێزانیی بۆ په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شیی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ پرسه‌که‌یاندا ده‌ربڕی.