بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت ڕێورەسمی جاڕدانی یەکەم ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیژیی ڕووبەڕبوونەوەی گەندەڵی بەڕێوەدەچێت

كاتژمێری 9:30ی خوله‌كی به‌یانی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی9ی2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان,  ڕێورەسمی جاڕدانی یەکەم ڕاپۆرتی  جێبەجێکردنی ستراتیژیی ڕووبەڕبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان کە لەلایەن دەستەی دەستپاکی ئامادە کراوە بەڕێوەدەچێت. 
لە ڕێوڕەسمەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا تیشک دەخاتە سەر هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

ڕێورەسمی جاڕدانی یەکەم ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیژیی ڕووبەڕبوونەوەی گەندەڵی کە لەلایەن دەستەی دەستپاکی ڕێکخراوە، هەر یەک لە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق، تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق و ڕێکخراوی “UNDP” لە عێراق تێدا وتار پێشکەش دەکەن.

ھەواڵی زیاتر