سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 9/3 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
لە کۆبوونەوەدا کە مادان گۆپال، کونسولی گشتیی هیندستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت پێزانینی بۆ هەوڵ و کارکردنی باڵیۆزی هیندستان لە پێناو برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
باڵیۆزی هیندستان سوپاسی هاریکاریی و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.

ھەواڵی زیاتر