پێشەوا هەورامانی: واز لە پۆستی سەرۆکی حکوومەت بهێنن و دەست بە پۆستی جێگرەکەیەوە بگرن

پێشەوا هەورامانی دەڵێت: “لە پۆستی کاک مەسرور بگەڕێن، دەست بە پۆستی جێگرکەیەوەوە بگرن و دوای هەڵبژاردن لەکاک مەسرور بپاڕێنەوە تا پێتانی بداتەوە.”

پێشەوا هەورامانی، وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دایەوە و گوتی: واز لە پۆستی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بهێنە و دەست بە پۆستی جێگرکەیەوەوە بگرە.

هاوکات دەڵێت: ” دواتر دوای هەڵبژاردن دێن لە کاک مەسرور دەپاڕێنەوە تا پێتانی بداتەوە”.

ئاماژەی بەوە دا، “پۆستی جێگر هیچ سوودی نەبێت هەر هیچی پێ نەکرێت، دەستی تۆی پێدەگیرێت لەدوو بۆنەدا بتباتە ژورەوە بۆ ئەوەی ڕەسم لەگەڵ خەڵک بگری.”

ھەواڵی زیاتر