سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی تەمەنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ سێشەممە ٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەحموود مەشھەدانی سەرۆکی تەمەنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق لە دوای ھەڵبژاردن و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەگەر و پێشھاتە سیاسییەکان ئاڵوگۆڕ کران.

ھەر لەو دانیشتنەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ھەرسێ پرەنسیپی شەراکەت و سازان و ھاوسەنگی و، ڕەچاوکردنی ماف و ئیستحقاقاتی ھاووڵاتییان و پێکھاتەکانی عێراق کرایەوە .

ھەواڵی زیاتر