نەخۆشخانەی پار بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی داخرا

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر رایگەیاند: نەخۆشخانەی پار لە شاری هەولێر سەرپێچی مەترسیداری ئەنجامداوە، هەروەها كەسوكاری چەند نەخۆشێک تێبینی ژمارەیەک سەرپێچییان لەنێو نەخۆشخانەكە کردووە.

راشیگەیاند: دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەلایەن لیژنەیەکی وەزارەتی تەندروستی، دەرکەوتووە تێبینی کەسوکاری نەخۆشەکان راستن، جگەلەوەش سەرپێچی دیكەش کراوە.

قایمقامی هەولێر گوتیشی: لە بەدواداچوونەكاندا دەركەوتووە لەنێو دەرمانخانەی نەخۆشخانە دەرمانی بێ ستیكەر هەبووە، هەروەها سۆندەی نەشتەرگەری سینگ و لووت و برینی بەكارهاتوو دووبارە بەكارهێنراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا: بەهۆی ئەو سەرپێچییانە، بڕیاردرا هۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی پار دابخرێن و نابێت هیچ نەشتەرگەرییەکی تێدا ئەنجام بدرێت، هەروەها دەرمانخانەی نەخۆشخانەكەش بەهەمانشێوە دادەخرێت.

نەبەز عەبدولحەمید جەختیشی كە هەموو ئەو سەرپێچییانەی لەنێو نەخۆشخانەكە تۆماركراون سەرپێچی مەترسیداری تەندروستین.

ھەواڵی زیاتر