شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی تەمووز بە هاوتاکراوی وەردەگرن

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی 7 ی بڵاو کردەوە و ڕاشیگەیاند: “مووچەی خانەنشینان، بەپێی یاسای یەکگرتووی خانەنشینی و هاوتاکراوی لەگەڵ عێراق دابەش دەکرێت”.

ئەمڕۆ دووشەممە (٢ ی ئەیلوولی ٢٠٢٤)، وەزارەتی دارایی و ئابووری، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی بڵاو کردەوە، کە لە سێ ڕۆژدا سەرجەم وەزارەتەکان دەگرێتەوە.

هاوکات ڕاشیگەیاندووە، “مووچەخۆرانی هەرێم، بەپێی یاسای یەکگرتووی خانەنشینی و هاوتاکراوی لەگەڵ خانەنشینانی عێراق، مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن”.

سبەی سێشەممە (٣ ی ئەیلوولی ٢٠٢٤)، مووچەدان بە خانەنشینیی شارستانی دەست پێ دەکات و ڕۆژی پێنجشەممە، بە مووچەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری