هەفتەی داهاتوو دوا کۆبوونەوەی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی زەوی بەڕێوە دەچێت

دووشەممەی داهاتوو کۆبووەنەوەی فراوانی وەزارەتی شارەوانی لەگەڵ شارەوانییەکان لەسەر دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەویی بەسەر فەرمانبەران بەڕێوە دەچێت.

سەربەست جەمیل مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاگەیاند: پرۆسەکە بە چڕی کاری لەسەر دەکرێت و بڕیارە 10ی ئەم مانگە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی بگەڕێنەوە وەزارەت دوا کۆبوونەوەی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی زەوی بەڕێوە دەچێت.

گوتیشی: بۆ ئەوەی کارەکان خێراتر بکرێن، ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی شارەوانی داواکاریی شارەوانییەکان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرز دەکاتەوە تاوەکوو ئەو کێشەیەی لە کەمی سەرچاوەی مرۆیی و داراییان هەیانە بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی ئامادەکردنی زەوی فەرمانبەران، بۆیان چارە بکرێت.

سەربەست جەمیل زیاتر ڕوونی کردەوە و گوتی: پرۆسەکە دوو لایەنی هەیە، ئەوەی پەیوەندیی بە وەزارەتی شارەوانییەوە هەیە، ئەوە شارەوانییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک وەزارەتی کشتوکاڵ، وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە و چەند فەرمانگەیەکی دیکە بەردەوامن لە ڕاییکردنی کارەکانی کوژاندنەوە و جیاکردنەوەی زەوی پێویست لە سنووری شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، چونکە بەشێک لەو زەویانەی دیاریکراون مافی خاوەندارێتیان بۆ وەزارەتەکان دەگەڕێتەوە.

سەبارەت بە لایەنی دووەمی کارەکانی دابەشکردنی زەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی دا “ئەم لایەنە پەیوەندی بە وەزارەتەکانەوە هەیە بۆ ئەوەی بە گوێرەی ڕێنماییەکان فۆرمی زانیاریی فەرمانبەرەکانیان پڕ بکەنەوە، کە بەشێکی زۆریان تاوەکوو ئێستاش بەردەوام لە پڕکردنەوەی فۆرمەکان”.

گوتیشی: ئەوەندەی ئاگادار بم بەشێکی کەم لە وەزارەتەکان فۆرمەکانیان تەواوکردووە و بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانیان بەرزکردووەتەوە تاوەکوو وردبینیان تێدا بکرێت، دوای تەواوبوونی کارەکان، ئەنجوومەنی وەزیرانی فۆرمی سەرجەم وەزارەتەکان ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی دەکات بۆ ئەوەی پرۆسەی کۆتایی و دابەشکردنی زەوی دەست پێ بکرێت.

لە 27ـی ئاداری 2024، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان ڕاسپاردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بوو بۆ تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەران، هەر لەسەر ئەم بڕیارە، وەزارەتی شارەوانیی لە مانگی حوزەیرانەوە دەستی بەکارەکانی کردووە بۆ تەرخانکردنی زەوی پێویست لە سنووری شارەوانییەکان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

 هەر لەمبارەوە، پێشتر ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی ڕاگەیاندووە، کە بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران گرنگە، چونکە لە ساڵی 2006ـەوە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشنەکراوە، ئەمەش دەرفەتێکی گرنگە بۆ هاووڵاتییان کە دۆخی ناهەمواری ئابوورییان سووکتر دەکات.

هەروەها وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە نووسراوی ژمارە 509 لە 14ی ئایاری 2024، ڕێنماییەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقایعی کوردستان بڵاوکردەوە، ئەمەش دەقی ڕێنماییەکانە:-

ھەواڵی زیاتر