ناوی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ دامەزراندن ئاراستەی وەزارەتی دارایی کرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ناوی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی بۆ دامەزراندن، ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد.

بە ئیمزای د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ناوی سێ یەکەمەکان، بە نووسراوێکی فەرمی، بە مەبەستی دامەزراندن ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کرا.
لە نووسراوێکی فەرمیدا، بە ژمارە (١٥٩٢٥) لە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/٨/٢٢)، ناوی دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە/ بەڕێوەبەرایەتیی میلاکات کراوە.
تێیدا هاتووە: سەبارەت بە دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی بەش لە کۆلێژ و پەیمانگەکان، بە مەبەستی دامەزراندنی هەمیشەییان بۆ سەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دوای ئەنجامدانی بایۆمەتری، ناوی سەرجەم دەرچووانی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکانتان بۆ دەنێرین، بە مەبەستی ناردنیان بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدرال، بۆ تەرخانکردنی شایستەی دارایی بۆیان.

ھەواڵی زیاتر