یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

دوو تۆمەتبار دەستگیركران

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە دزییان لە فرۆشتگایەك كردبوو .

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە فرشتگاكەی دزی لێكراوە ، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەك لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن كە بڕێك پارەیان لە فرۆشتگاكە دزیبوو.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران( ب،ب،م و  ی ، ی ، م )بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا.