په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كرێت

بڕیاره‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 1ی9ی2024، په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه‌ و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ چه‌ند پرۆژە یاسایه‌ك بکات. 

دوای ئەوەی  ڕۆژی رابردوو  په‌رله‌مانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ ژمارەیەک پرۆژە یاسا کرد، سەرۆکایەتیی پەڕلەمان دانیشتنەکەی بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ یه‌كی ئەیلوول دواخست كه‌ بڕیارە کاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ بەڕێوەبچێت.

 به‌ پێی راگه‌یاندنی نووسینگەی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی  په‌رله‌مان خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەم سێ پرۆژە یاسایە دەکرێت، كه‌ بریتین له‌ پرۆژە یاسای فڕۆکەوانیی مەدەنی، پێشنیارە یاسای پارێزگاریکردن لە میراتی کلتووری و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی یەکێتی ئابووری نێوان وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی. هه‌روه‌ها،خوێندنەوەی دووەم بۆ هه‌ردوو پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای دەستەی حەج و عومرە و  پرۆژە یاسای دەروون دروستی دەکرێت.