پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەموو شەقام و ناوچە و گەڕەکەکان کاریان تێدا دەکرێت

پاڤین ڕەمەزان – هەولێر

سەرباری گرفتە داراییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نەناردنی بەشە بودجەکەی لەلایەن بەغداوە، پێشکەشک کردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە و لە سەرجەم ناوچە و کۆڵان و شەقامەکانی ئەو شارە هەڵمەتێکی ئاوەدانی دەستی پێکردووە.

٨ی حەسارۆک بەڵێنە جێبەجێکراوەکە
دوای چەندین ساڵ لە نیگەرانی دواجار بە بەبڕیاری سەرۆکوەزیران بڕیاردرا خزمەتگوزاریی بگەیەنرێتەوە زەوییەکانی ی حەسارۆک و ئێستا ڕۆژانە کار کردن بەشێوەیەکی خێرا لە هەردوو زۆنی B و D بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە، بەگوژمەی (پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پاریزگای هەولێر، کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە.
پارێزگای هەولێر لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە؛ کارکردن ناوەستێت و بەشێکی زۆری لە قۆناغی کۆتاییدایە بۆ ئەوەی بازاڕەکە لە نزیکترین کاتدا نۆژەن بکرێتەوە و بە ڕووی هاوڵاتییان بکرێتەوە و کاسبکارانیش دەست بە کار و کەسابەتی خۆیان بکەنەوە.

قیرتاو کردنی گەڕەکەکانی بەحرکە
لە بەردەوامی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانی لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەتایبەتی بۆ ئەو شوێن و جێگایانەی کە پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوەی زیاترە، لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی بەحرکە، دەستکرا بە قیڕتاوکردنی چەند کۆڵانێکی گەڕەکی ئازادی ناحییەکە.
کە ساڵانێک بوو هاووڵاتیانی ئەو گەڕەکانە چاوەڕێی ئەو پرۆژەیە بوون و لە ئێستادا کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن و هاووڵاتیانیش خۆشحاڵن بەوەی حکوومەت لەم دۆخەشدا پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەوە، بەگوژمەی حەوتسەد ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی پارێزگا، دوو پرد لە توڕەق و گوندی سوێری دروست دەکرێن و لەئێستاشدا لە 75%ـی کارەکانی هەردوو پرد تەواو بووە.

پارکی گەڕەکی ژیان
دوێنی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، بە یاوەری كارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری پارک و باخچەکانی هەولێر و نیاز ساڵح، بەڕێوەبەری شارەوانی چوار و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە، پڕۆژەی دروستکردنی پارکی گەڕەکی ژیانی بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەی ( ملیارێک و چل ملیۆن و چواردسەد و حەفتا و حەوت هەزار دینار لەسەر بودجەی 15%ی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر دەست بە دروستکردنی کراوە.
لە بەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکارانی پڕۆژەکە، تەئکیدی لە سەر چارەسەرکردنی سەرجەم ئەو پێداویستی و کەموکوڕیانەی کە هەن کردەوە، هەروەها گرنگی ئەو پارکەی بۆ دانیشتوانی گەڕەکەکە بە گرنگ زانی و جەختی لە سەر بایەخدانی زیاتر بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە سەنتەری شار و سەرجەم ناحییە و قەزاکانی سنووری پارێزگای هەولێر کردەوە.
جێگەی باسە، پڕۆژەی دروستکردنی پارکی گەڕەکی ژیان، بە دیزاینێکی مۆدیرن نەخشەی بۆ کێشراوە و لە سەر ڕووبەری (نۆزدە هەزار) م2 دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و بریاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا کۆتایی بە پرۆژەکە بهێنرێت و پارکەکە بەڕووی هاووڵاتییاندا بکرێتەوە.

کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی ئیسکان
پڕۆژەی کۆنکریتکردنی ٩ شەقامی ناوخۆیی گەڕەکی ئیسکان، کە بە گوژمەی (320 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بە شێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.
پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی لە نزیکەوە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەکەی کۆڵییەوە، پیرۆزبایی لە هاوڵاتییان و دانیشتوانی گەڕەکەکە کرد و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە کرد بۆ جێبەجێکردنی کارەکان و ئاماژەی بەوەدا، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان و باشترکردنی ڕەوشی ڕێگا و بان و شەقامەکان، بەردەوام دەبین لە ئەنجامدان و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانی لە ناو سەنتەری شار و گوند و ناحییە و قەزاکان بە شێوەیەکی یەکسان و بەبێ جیاوازی.

دانانی خەزان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی گوندی “بن بێرز”
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەکە، بە یاوەری سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی23ی قەرەچوغی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەر و ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە، پرۆژەی کۆنکرێتکردنی 4 شەقامی ناوخۆیی و هەڵکەندنی بیر و دانانی 3 خەزان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی گوندی “بن بێرز” بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەی (926 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی بانکی دووەلی (بەهەماهەنگی پارێزگای هەولێر و وەزارەتی پلان دانانی عیراقی) دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.
لە بەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیاران و کرێکارانی پڕۆژەکە، تەئکیدی لەوەکردەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا تەواوی ئەو پڕۆژانەی کە لە سنووری پارێزگای هەولێر، دەستیان پێکراوە، دەبێت لە ماوەی دیاریکراوی خۆیاندا تەواوبکرێن.
جێگەی باسە، پڕۆژەکە پێکهاتووە لە کۆنکریتکردنی 4 شەقامی ناوخۆیی بەدرێژی (1530) مەتر و بەڕووبەری (10000) مەتر2 و هەڵکەندنی بیر و دانانی 3 خەزانی ئاو و دابەشکردنی تۆڕی ئاو، یەکێكە لە پرۆژە گرنگەکان و گرفتی ئاو و شەقام و هاتووچۆیی هاوڵاتییان گوندی بن بێرز چارەسەر دەكات و بە تەواوبوونی ئاسانكارییەكی زۆر پێشکەش بە دانیشتووانەکەی دەکات.

هێڵکاری شەقامەکان بەردەوامە
لەبەردەوامی گرنگیدان بە شەقامە گشتیەکان و پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و ئاسانکاری بۆ شۆفێران، تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر، دەستیانکرد بە هێلکاریکردنی شەقامی (هەولێر – کەرکوک)

ھەواڵی زیاتر