نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ئاهەنگێکی بە بۆنەی حەفتا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سهرۆك مەسعود بارزانی كه ڕێبهری كورده سازکرد.
لە مەراسیمێکی شایستەدا بەیامادە بوونی کونسوڵی عێراق لە قاهیرە، عیسام محهمهد ، ژمارەیەک دیپلۆماتکاری عێراقی لە قاهیرە، د.محهمهد ئەبو کەلال بەرپرسی پەیوەندییەکانی عەرەبی و ئەفریقیا لەگەڵ ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی،و مامۆستایانی زانکۆ، ڕۆژنامەنووسان و راگەیاندن کار، کەسایەتییە گشتییەکان، و رەوەندی عێراقی و کوردی، و کۆمەڵێک قوتابیانی کورد لە میسر.
دکتور محههمد ئەبو کەلال بەرپرسی پەیوەندییەکانی عەرەبی و ئەفریقیا لە ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی لە وتەکەیدا ستایشی لە گەشەسەندنی کوردستان کرد، و ئاماژەی بە گرنگی سەردانەکەی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا کرد، کە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان پێشوازییەکی گەرم و بەرفراوانی لێکرا، ئەمەش گوزارشت لە قووڵایی پەیوەندیی برایەتی نێوان خەڵکی یەک نەتەوە دەکات، هەروەها هیوای خواست پەیوەندییەکان هەردەم گەشە بسێننو بەردەوام بن.
شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر وێرای بەخێرهاتن و سوپاسی ئامادە بووان لە وتەیەک باسی لەوەشکرد، دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە 16ی ئابی1946 بە سەرکردایەتی باوکی ڕۆحی گەلی کورد، ژەنەڕاڵ مەلا مستەفا بارزانی نەمر، پێویستییەکی حەتمی بوو بۆ سەرکردایەتیکردنی خەباتی گەلی کوردستان ، سەقامگیرکردنی و چەسپاندنی بناغەکانی دیموکراسی لە عێراق، و بنیاتنانی دەوڵەتێکی دامەزراوەیی کە مافی هەموو پێکهاتەکانی زامن بکات.
حەبیب لە درێژەی قسەکانیدا گوتی”لە ماوەی خەباتی خۆیدا، پارتی دیموکراتی کوردستان توانی سەرسوڕهێنەرترین قارەمانێتی و داستانەکان تۆمار بکات و سەرکردایەتی شۆڕشێکی جەماوەری بکات کە لە کوردستان هەڵگیرسا و لە 11ی ئەیلوولی 1961 ناوی شۆڕشی ئەیلول لێنرا، هەر زوو بوو بە شۆڕشێکی عێراقی بەرگریکار هەموو عێراقییەکان، سەرەڕای ئەوەی هەندێک لە دوژمنانی گەلی عێراق هەوڵی گۆڕانکارییان دا بە شەڕێکی گوماناوی نێوان عەرەب و کورد، لە کاتێکدا شۆڕشی ئەیلول بەرگری لە مافەکانی عەرەب دەکرد، بەڵکو ناکۆکیەکان لەگەڵ ئەو ڕژێمانەدا بوو کە تاوانیان بەرامبەر هەموو پێکهاتەکانی عێراق ئەنجامدا، بەهۆی حیکمەت و کارێزمای سەرکردەی نەمر مستەفا بارزانییەوە هەموو هەوڵەکانی نەیاران شکستی هێنا، و زۆرێک لە ئەندامانی نەتەوەکانی تر پەیوەندییان بە شۆڕشی ئەیلولەوە کرد، ئەمرۆشی لەگەڵدا پارتی بەڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی بەردەوامە لە پاڵپشتی بەستنی برایەتی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان.
هەروەها گوتی” ئەو حزبە توانی سنوورەکان ببەزێنێت و پەیوەندییەکی باش لەگەڵ لایەنە دیموکراسی و سۆسیالیستییەکان دروست بکات، هەروەها پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ عەرەبەکان هەیە، بەتایبەتی لە کۆماری میسری عەرەبی، لەدوای ڕێبەری کۆچکردوو جەمال عەبدول لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1958لە قاهیرە پێشوازی لە مەلا مستەفا بارزانی نەمر کرد هەڵوێستی میسر، و پشتیوانی خۆی بۆ دۆزی کورد و پێویستە ئاشتیانە چارەسەر بکرێت،هەروەها سەرۆککۆماری ئیستای میسر عەبدولفەتاح سیسی نزیکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر کە پشتگیری لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد دەکات، لە میانی کۆنفڕانسێکی گەنجان لە شەرم شێخ.
شێرکۆ حەبیب بەرپرسی نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ڕایگەیاندووە، ناوچەکە بە هەلومەرجێکی ئەوپەڕی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، پێویستی بە چارەسەرێکی بە پەلە هەیە بۆ دوورخستنەوەی گەلانی ناوچەکە لە کۆمەڵکوژی و کارەساتی گەورەتر، بەتایبەتی لەگەڵ درێژەی شەڕی گەلی برا فەلەستینەکان، ئێمە وەک گەلێکی کورد، هەست بە ئازار و خەم و پەژارە دەکەین کە گەلی فەلەستین بەرەوڕووی ئەو شتانە دەبێتەوە ، و لەگەڵ دامەزراندنی دەولەتی فەلستینین و دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستین بڕیار لەسەر چی بدات.
حەبیب هێمای بۆ ئەوەش کرد، پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە پێداگری لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستان و پەنابردن بۆ دەستور و بنیاتنانی دەوڵەتێکی دەستووری، دامەزراوەیی، مەدەنی، بۆ ئەوەی هەموو خەڵکی عێراق بتوانن بەشداری بنیاتنانی نیشتمانێک بکەن کە برایەتی زاڵ بێت بەسەریدا و پێکەوەژیان، دوور لە تایفەگەری و ناوچەگەری، و بنیاتنانی پەیوەندی دەرەکی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ هەموو وڵاتان، ڕەتکردنەوەی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆ یان پێشێلکردنی سەروەری عێراق کە هێڵی سوورە، و ئیدانەی بۆردومانکردنی ناوچەکانی کوردستان دەکەین بە هەر بیانوویەک بێت، و قەبووڵ ناکەین بۆ کارهێنانی خاکی هەرێم بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵات و لایەنێک، و مامەڵەکردن لەگەڵ کوردستان وەک گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان، و پێویستە ڕێزی تەواوی لە سەروەری عێراق و تایبەتمەندییەکان کوردستان بگرن.
لە پەراوێزی مەراسیمەکەدا؛ پێشانگایەکی وێنەی دەگمەنی سەرکردەکانی کورد مەلا مستەفا بارزانی و سهرۆك مەسعود بارزانی کرایەوە، کە بەدواداچوون بۆ مێژووی خەبات و دیدارەکانیان لەگەڵ سەرکردە عەرەبی و جیهانییەکان لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمەوە