پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەی کۆنکریتکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی ئیسکانی بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەی (320 ملیۆن دینار)، دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.

ئەمڕۆ شەممە 31ـی ئابـی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و كارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و نیاز ساڵح، بەڕێوەبەرى شارەوانى چوار و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى کۆنکریتکردنی ( 9 ) شەقامی ناوخۆیی گەڕەکی ئیسکانی بەسەر کردەوە، کە بە گوژمەى (320 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بە شێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بەجێبەجێکردنى کراوە.

پارێزگارى هەولێر، دوای ئەوەی لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانی پڕۆژەکەی کۆڵییەوە، پیرۆزبایی لە هاوڵاتییان و دانیشتوانی گەڕەکەکە کرد و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد بۆ جێبەجێکردنى کارەکان و ئاماژەى بەوەدا، لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى ڕێگا و بان و شەقامەکان، بەردەوام دەبین لە ئەنجامدان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى لە ناو سەنتەرى شار و گوند و ناحییە و قەزاکان بە شێوەیەکى یەکسان و بەبێ جیاوازى.

ھەواڵی زیاتر