گەرمیان.. دوو پۆلیسی عێراقی بە کوژراوی دۆزرانەوە

تەرمی دوو پۆلیسی فیدراڵیی لە سنووری گەرمیان بە کوژراوی دۆزرانەوە و هۆی کوژرانیشیان دیار نییە.

نزیکەی کاتژمێر 12:00ـی ئەمڕۆ شەممە، 31-08-2024، هێزە ئەمنییەکانی عێراق تەرمی دوو پۆلیسی فیدراڵییان، لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە بە کوژراوی دۆزییەوە.

ناحیەی قەرەتەپە سەر بە قەزای کفرییە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دیالە ڕاگەیاند “هەردوو پۆلیسەکە خەڵکی قەزای دوجێلن لە پارێزگای تکریت”.

هەمان سەرچاوە باسی لەوەش کرد، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە و تاوەکوو ئێستا نازاندرێت هۆی کوشتنیان چییە.

ھەواڵی زیاتر