سێ کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر ده‌ستگیركران

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، سێ کەسیان تۆمەتی بازرگانییکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لە پارێزگای زیقار باشووری ئەو وڵاتە، دەستگیرکرد.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لە پارێزگای زیقار لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، سێ کەسیان بەتۆمەتی بازرگانییکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان دەستگیرکردووە.

باس لەوەشکراوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک ماددەی ھۆشبەردا گیراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر دەستگیرکراوەکان گیراوەتەبەر.

ھەواڵی زیاتر