ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە

پێنجشەممە 29ـی ئابی 2024 وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش لەماوەی ڕابردوودا ڕۆڵی گەورەیان ھەبووە لەپڕکردنەوەی بەشێکی میلاکی مزگەوتەکان و خزمەتکردنی نوێژخوێنان، ھەروەھا جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینی، نیشتمانی و مرۆیبەکان، وێڕای برەودان بە پرەنسیپەکانی پێکەوەژیان و لێبوردەیی.

وەزارەتی ئەوقاف، دەڵێت: وەک ئەرکی سەرشانمان، بڕیارماندا کە مانگانە مینحەیەک بدرێتە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش، کەھیچ داھاتێکی دیکەیان نییە لەسەر بوودجەی وەزارەت تا کۆتایی ساڵی 2024.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئامادەکردنی پرۆژەبودجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێکاری کارگێڕی و یاسایی بۆیان دەگرنەبەر، بۆئەوەی بە مافەکانیان بگەن.

ھەواڵی زیاتر