شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

( 8 )ی حەسارۆکان …کارکردن لە هەردوو زۆنی (B) و (D) بەردەوامە

لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە بەردەوامی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دەستی ئاوەدانی و بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتر هاوڵاتییان، کارکردن لە پڕۆژەى هەردوو زۆنی (B) و (D) ( 8 )ـی حەسارۆکان لە ڕێگای (10) حەفارە (22) قەللاب و ( 8 حادیلە و (4) تانکەری ئاو و (3) شۆفەڵ و (4) گلێدەر بەردەوامە، تاوەکو پڕۆژەکە لە وادەی دیاری کراو خۆى زووتر تەواو بکرێت.
لە زۆنی (B) کە (176) شەقام لە خۆ دەگرێت لەسەر ڕووبەری (500,000م٢) ،لە 94% کارەکان بەکوتا هاتووە.
لە زۆنی (D)یش کە ڕووبەری شەقامەکان (730,000م2)یە کارکردن بەچڕی بەردەوامە.