مەکتەبی سیاسی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (کاوە مەحموود محەممەد) دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کاوە مەحموود محەممەد) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کاوە مەحموود محەممەد)

بە غەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (کاوە مەحموود محەممەد)مان بیست، بە  خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ھیوادارین ھاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت. 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٧ی ئابی 

ھەواڵی زیاتر