هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پارێزگاری دهۆک: بەربژێر و لایەنەکان بەپێی ڕێنمایی و یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بانگەشە بکەن

پارێزگاری دهۆک دووپاتی ئەوە دەکاتەوە، هەر بەربژێر و لایەنێک کە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات، پێویستە پابەندی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بێت.

یەکشەممە 25ـی ئابی 2024، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لێژنەی ئەمنی پارێزگای دهۆکی کرد، بەپێی ڕاگەیاندراوی ئەو پارێزگایەش، لە کۆبوونەوەکەدا، باسی نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردن کرا، بۆ ئەوەش ئامادەکارییەکانی پارێزگای دهۆک بۆ بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسەیە بەشێوەیەکی شارستانیی و ڕێکخراو گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

لەلایەکی دیکەوە، پارێزگاری دهۆک دووپاتی ئەوەی کردەوە کە پێویستە، تەواوی لایەن و بەربژێرەکان بەپێی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەرخۆی هەڵبژاردنەکان، بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕێوە ببەن، بۆ ئەوەی ڕووێکی شارستانیی نیشانی تیمەکانی چاودێرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆییش بدەین.