د. دیار ئیبراهیم:داواکارم لە هاووڵاتیانی ئیدارەی ڕاپەڕین پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن

د. دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، ڕوونی كردەوە كە دوای ئەو هەڵكشانەی پێشوو لە سنوری دەڤەرەكەمان ڕووی دا، ئێستا جەختدەكەینەوە كە پێویستە هاووڵاتیان پابەند بن و ڕێكارەكانی خۆپارێزی بگرنە بەر، هەروەها لەكاتی هەبوونی هەر گۆڕانكارییەك لە كۆرۆنا وهاتنی شەپۆلی نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن) بۆ ڕێكارو ڕێنمایی نوێ تەنها هاووڵاتیان خۆیانن دەتوانن پابەندبن بە ڕێنماییەكانەوە، لە هەر ڕێنماییەكی تری نوێ هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە.

دەربارەی وەرگرتنی ڤاكسین لە لایەن هاووڵاتیەوە د.دیار ئیبراهیم ڕوونی كردەوە كە ١٢ بنكەی ڤاكسینمان هەیە و بە چەكی بەهێزی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای دەزانین و بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنین كە نزیكەی ٧٥هەزار هاووڵاتی ڤاكسینیان وەرگرتوە، داواكارین لە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن و پابەند بن بە ڕێكار و ڕێنماییەكان. هەربۆیە داواکارم لە هاووڵاتیانی ئیدارەی ڕاپەڕین پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن بۆ ئەوەی نەکەوینەوە دۆخی مەترسی.
د. دیار ئیبراهیم دەربارەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ دەڤەرەكە گوتی: ئێستا سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک کە یەکێک دەبێت لە سەنتەرە گرنگەکان بۆ تەندروستی ڕاپەڕین، باڵەخانەكەی تەواو بووە و بەمزوانە دەست دەکەین بە دابینکردنی ئامێری پزیشکی بۆ سەنتەرەکە و هەروەها لە هەنگاوی دووەمیشدا بۆ تەواوکردنی سەنتەرەکە كارەكانمان بریتی دەبێتت لە دابینکردنی ئامێرەکان، لەدوای ئەوەش لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە کارمەندەکان دیاری دەکرێن.
لە كۆتاییی گوتەكانیدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین گوتی: هەموو هەوڵێکمان ئەوەیە کە سەرجەم ناوچەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بە یەکسانی سوود لە خزمەتگوزاریەکان وەربگرن.

ھەواڵی زیاتر