ئەركی ئایندەی كورد لە بەغدا

بورهان محەممەد فەرەج

یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٩ مانگی کانونی دووەم دەستپێدەکات، لەو کۆبونەوەیەدا، سەرۆکی و ھەردوو جێگرەکەی ھەڵدەبژێرێت، لەسەر بنەمای رێککەوتنی سیاسی و دابەشکردنی پۆستەکان، وەک نەریتی پێشووتر، سەرۆکی پەرلەمان پشکی سونە دەبێت.
پاشترگەورەترین کوتلەی پەرلەمانی خۆی رادەگەیەنێت. لەکۆبونەوەکانیتردا سەرۆک کۆمار کە پشکی کوردە ھەڵدەبژێرێت، سەرۆک کۆمار لە ماوەی ١٥ رۆژدا کەسایەتیەک لە گەورەترین کوتلە دەستنیشان دەکات بۆ پێکھێنانی حکومەت لە ماوەی مانگێکدا.
بەپێی نەریتی سیاسیی دەبێت ھەر لەئێستاوە، پێش کۆبونەوەکان لایەنی بەشداربووی حکومەت کۆببنەوە، بۆ رێککەوتنی سیاسیی واتە لەسەر بەرنامەی حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان، بە بۆ چونی من پۆستەکان بۆ شیعەو سونە، گرنگترن بەراورد لەتەک کوردا، بەڵام پرسەکان، داواکاریەکان، مافەکان، جێبەجێکردنی دەستوور، بۆ کورد گرنگترە لە پۆستەکان، واتا پێویستە کورد پێداگرێت لەسەر بەرنامە حکومیەکە و گرەنتیەکانی، لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی بودجە و دابینکردنی موچەی خەڵکی کوردستان، دامەزراندنی ئەنجومەنی فدراڵی، قەرەبوی کەسوکاری ئەنفالکراوەکان بکاتەوە……. خزمەت بە کەرکوک و خانەقین و شەنگاڵ و ناوچە دابڕێنراوەکان بکاتە پەیپەرێک و بەیەک پاکێژ لە چوارچێوەی داوکاریەکانی کورد بێت.

ھەواڵی زیاتر