هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

تۆمەتباری شەڕەكەی گەڕەكی هەولێری نوێ دەستگیر كرا

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند “لەڕێکەوتی 20/8/2024 تۆمەتبار (أ، م، ع) لە گەڕەکی هەولێری نوێی شاری هەولێر، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بەچەکێکی بێ مۆڵەت هێرشی کردە سەر هاوڵاتییەک لە شوێنی کارەکەی و چەند فیشەکێکی تەقاندبوو”.

راشیگەیاند “لەسەر ئەم تۆمەتە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارەكەمان دەستگیر کرد”.

ئاسایشی هەولێر داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە کاتی بوونی هەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیدا پەنا نەبەنە بەر بەکارهێنانی چەک و خۆیان کێشەکانی خۆیان یەکلای نەکەنەوە، بەڵکو بە ڕێگای یاسا داوای مافی خۆیان بکەن.

جەختیشی كردەوە كە هەر کەسێک چەک بەکاربهێنێت و تەقە بکات، لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیر دەکرێت.