بەرهەمهێنانی خوێ لە کوردستان

محەمەد لادێ – هه‌ولێر

بەرهەمهێنانی خوێ یەکێکە لە کارە هەرە سەختەکان کە مرۆڤ بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر دەستی دەکەوێت و زەحمەتێکی زۆر بۆ بەرهەمهێنانی دەکێشێت.

بە گشتی خوێ لەو ئاوەی رهەم دێت کە سوێرە و بە کەڵکی خواردنەوە نایەت ڕێژەی خوێ تێیدا زۆرە. لە کوردستان لە گوندی خوێڵانی سەر بە قەزای چەمچەماڵ ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر خوێ بەرهەم دەهێنرێت و کرێکارەکانی ئەو ناوچەیە لە ئاوی سروشتی ناوچەکە خوێ بەرهەم دەهێنن کە خوێیەکی تەواو سروشتییە و لەچاو خوێیەکانی دیکە چەند بەرامبەر سوێرە.
سامانی خوێ لە ناوچەکەدا سامانێکی سروشتییە و بووەتە سەرچاوەی بژێوی بەشێک لە هاووڵاتیان و، خوێیەکەشی بەهۆی تایبەتمەندییە ناوازەکەیەوە خواستێکی زۆری لەسەرە.
کرێکارەکانی ئەم ناوچەیە ئاماژە بەوە دەکەن کە پێش ساڵی ٢٠١٧ ساڵانە زیاتر لە هەزار تۆن خوێیان لە ناوچەکە بەرهەم دەهێنا بەڵام بەهۆی ئەو بومەلەرزە بەهێزەی کە ساڵی ٢٠١٧ لەم ناوچەیە ڕووی دا ئاوی ئەو کانییەی خوێیەکەی لێ بەرهەم دەهێنرێت ئاوی شیرینی تێکەڵ بووە و ئێستا وەک پێشتر ئەو ڕێژە زۆرە خوێ نادات و ڕێژەکەی کەمی کردووە بۆ ساڵانە ٥٠٠ تۆن.
ئەو خوێیەی کە لەم ناوچەیە بەرهەم دێت، جیاوازییەکەی زۆری لەگەڵ خوێی ناوچەکانی دیکەی ئێراق و خوێیە هاوردەکراوەکاندا هەیە و توێژینەوەی لەسەر کراوە و دەڵێ ٧ ئەوەندەی ئەوانی دیکە سوێرە و تەواو سروشتییە لەبەر ئەوەی ئەو کانییەی ئاوەکەی لێ هەڵدەقوڵێت سەرچاوەیەکی ئاوی ڕوون و خاوێنە و بەڕێگایەکی تەندروست و سروشتی بەرهەم دەهێنرێت و هەموو بنەما تەندروستییەکانیشی تێدایە.
بەڵام خوێی ناوچەکانی باشوور لە ناو قوڕ و لیتە و لمەوە دەردەهێنرێت و زۆرینەی خوێیەکانی دیکەی هاوردەکراو لە بەردی هاڕدراو دەردەهێنرێت و هیچکامیان وەک ئەم جۆرە خوێیە سەرچاوەیەکی خاوێن و ڕێگەیەکی تەندروستی دەرهێنانیان نیە.
کاتێک بە ناوچەی بەرهەمهێنانی خوێدا تێدەپەڕیت چەندین حەوزی ناوازە و جوان بەدی دەکەیت کە تیایاندا خوێ بەرهەم دەهێندرێت.
لە بەهاراندا و پاش کۆتاییهاتنی بارانبارین وەرزی بەرهەمهێنانی خوێ لەو ناوچەیە دەست پێ دەکات. لە سەرەتای دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی خوێدا حەوزەکان پاکدەکرێنەوە و دەکوترێنەوە و ئامادە دەکرێن بۆ بەرهەمهێنانی خوێ. پاشان ئاوی کانیاوەکەی تێدەکرێت و بۆ ماوەیەک لێی دەگەڕێن تا بە تینی گەرما ئاوەکەی دەبێت بە هەڵم و خوێیەکەی دەمێنێتەوە و پاشان ئەو خوێیەی لێ بەرهەمدێت.
پێشکەوت سەعدون تەمەنی ٤٢ ساڵانە و ساڵانێکە سەرقاڵی کاری بەرهەمهێنانی خوێیە لە ناوچەکەدا سەبارەت بە کاری بەرهەمهێنانی خوێ پێشکەوت وتی “ئێمە بەهاران دێینە سەر حەوزەکان و، حەوز بە حەوز ئاوەکەی دەردەدەین

ھەواڵی زیاتر