لە هیندستان‌ بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ده‌رماندا 55 كه‌س بوونه‌ قوربانی

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ده‌رمان له‌ شاری ئه‌ندره‌ پرادێش له‌ باشوری هیندستان زیاتر له‌ 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 40 كه‌سی تریش برینداربوون.

 سه‌رپه‌رشتیاری پۆلیسی ئه‌ندره‌پرادێش له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ گوتی، گه‌ڕان به‌شوێن ئه‌و كه‌سانه‌دا به‌رده‌وامه‌ كه‌ له‌ژێر داروپه‌ردووی كارگه‌كه‌دا ماون بۆ ڕزگاركردنیان. 

به‌ گوته‌ی پۆلیس، ئه‌و كارگه‌یه‌ی كه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ی 40 دۆنم ده‌بێت و ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ كارده‌كات. 

هاوكات پۆلیسی ناوچه‌كه‌ ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، ساڵی ڕابردوو له‌ڕووداوێكی هاوشێوه‌دا ئاگر له‌ كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌توانه‌وه‌ی ئاسن له‌ ناوچه‌ی ئاناكپالی كه‌وته‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و پێنج كه‌سیش برینداربوون.

ھەواڵی زیاتر