ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی 8ی 2024، وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، كە “پڕۆژەى ڕاکێشانی هێڵى 33 کەى ڤیی (بەردەقارەمان – بازیان) و (بەردەقارەمان – تەکیە) بە بڕی 3.5 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێ.”
وەزارتی كارەبا ئاماژەی بەوەش كرد، كە “پڕۆژەکەی بازیان – چەمچەماڵ گرنگییەكی زۆری بۆ چارەسەرى کێشەى بارزۆریی وێستگەى 132 کەی ڤیی چەمچەماڵ هەیە، لەوانە کێشەی کەمیی ڤۆلتیەی ناحیەی ئاغجەلەر چارەسەر دەکات و سوودی بۆ ناوچەکانى بازیان و بەردەقارەمان و تەکیە دەبێت.”
باسی لەوەش كرد، كە ئەو پڕۆژەیە لەلایەن كۆمپانیای شاندزەوە جێبەجێ دەكرێت لە چەند ڕۆژی هاتووشەوە تەواو دەبێت.