بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران سبەی پێنجشەممە بەشێكی جوتسایدی خەلیفان – سپیلك بەهۆی كاری قیرتاوكردنەوە دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران شوفێران ئاگادار دەكاتەوە كە سبەی پێنجشەممە بەشێكی جوتسایدی خەلیفان – سپیلك بەهۆی كاری قیرتاوكردنەوە دادەخرێت.

هاتوچۆی سۆران بڵاوی كردەوە: ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە کەوا بەیانی رۆژی پێنجشەممە رێگای جوتسایدی خەلیفان سپیلک، سایدی چوون لە خەلیفان بۆ سپیلک دادەخرێت.

بڵاویشی كردەوە: داخستنەكە بۆ ماوەی 10 رۆژە تا رۆژی 1/9/2024 بەهۆکاری کۆتا قۆناخی قیڕتاوکردنەوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە لە ماوەی داخستنەكەدا، سایدی هاتن لە سپیلک بۆ خەلیفان بۆ هەردوو ئاراستە بەکار دەهێنرێت.

هاتوچۆی سۆران داواشی لە شوفێران كرد لە ماوەی داخستنی رێگاكەدا پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن

ھەواڵی زیاتر