هەولێر ..لە پێناو زیاتر کردنی رێژەی سەوزایی، بەردی بناغەی پارکی میهرەبانی دانرا

ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 21.8.2024 لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێرو بەرێوەبەری شارەوانی پێنج و بەرێوەبەری نەخۆشخانەی میهرەبانی و پزیشکان، له‌ رێ ره‌سمێكدا بەردی بناغەی پارکی میهرەبانی لە شەقامی ١٢٠ مەتری دانرا…
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی تەواوی بە زیاترکردنی رێژەیی سەوزایی دەدات و هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئەو زەویەی چوار هەزار مەتریەی تەنیشت نەخۆشخانەی میهرەبانی بۆ دروستکردنی باخچەیەکی جوان تەرخان کردووە، تاوەکو خەڵکی گەرەک و نەخۆش و یاوەرانی نەخۆشەکان تێدا پشوو بدەن و دڵ و دەروونیان تێدا ئاسوودو بێت .
پارێزگاری هەولێر سوپاسی بەرێوەبەرو پزیشکان و خاوەن پشکەکانی نەخۆشخانەکەشی کرد بۆ ئەو ئاسانکاریانەی پێشکەش بە نەخۆشەکانی دەکەن، بەتایبەت دابین کردنی بیمەی تەندروستی بۆ نزیکەی سێ هەزار منداڵی بێ سەرپەرشت، ئەوەشی بە مۆڕال و ئادابی شاری هەولێر زانی کە هەمیشە خودان خەڵکی میهرەبان و خێرخواز بوونە.
شایەنی ئاماژە بۆ کردنە، بریارە دروستکردنی ئەم پارکە بە هاوکاری ئەندازیارانی ئه‌ندازه‌ی پارکەکان و تێچووی نەخۆشخانەی میهرەبانی لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو تەواو بێت .

ھەواڵی زیاتر