ئومێد خۆشناو دیاری به‌سه‌ر خانه‌نشینان دابه‌ش ده‌كات
پارێزگاری هه‌ولێر به یاوه‌ری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له باغی شار سه‌ردانی سه‌نته‌ری خانه‌نشینانی هه‌ولێری كرد و به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێوه دیاری و خه‌ڵاتی تایبه‌تی وه‌ك ڕێزلێنان به‌رامبه‌ر به‌و خزمه‌ت و ماندووبوونی چه‌ندین ساڵه‌یان پێشكه‌ش كرد.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كاتی سه‌ردانه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “ئه‌مڕۆ لەگەڵ ئه‌و مرۆڤه بەڕێزانەین کە له ڕابردوودا هه‌ریه‌ك له بواره‌كه‌ى خۆیدا به‌شێكى زۆرى ته‌مه‌نى پێشكه‌ش به خزمه‌تكردنى شارى هه‌ولێر و كوردستان كردووه، ئێوە کەس کارى ئێمەن و ئێمەش قەرزارى ئێوەین”.
ڕاشیگه‌یاند “ئێوە ئه‌و مرۆڤه بەڕێز و گه‌ورانه‌ن كه خزمه‌تێكى زۆرتان پێشكه‌ش كردووه و شایه‌نى ئه‌وه‌ن وه‌كو ئیداره‌ى هه‌ولێر خزمه‌تان بكه‌ین”.
دواتر لەلایەن پارێزگارى هەولێر و مووسا ئه‌حمه‌د سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و قائیمقامى ناوەند دیاری و خەڵاتی تایبەت پێشکەش بە خانەنشینان کرا کە لەلایەن دەزگاى خێرخوازى بارزانى بەهەماهەنگی EJCC پارێزگاى هەولێر بۆیان ئامادەکرابوو.