دیمانە: هێمن خەلیل
مامۆستا بڕیار خەلیل حسێن مامۆستا لە بەشی زمانی كوردی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی سەلاحەدین، ماستەرنامەكەی بە ناونیشانی(سیمیۆلۆژیای ناسناوی شاعیرانی كورد بە نموونەی چەند شاعیرێكی كلاسیك) تایبەت بە ماستەرنامەكەی دیدارێكمان لەگەڵیدا كرد .
لەسەرەتا مامۆستا بڕیار دەربارەی زاراوەی سیمیۆژیا گووتی:”سەبارەت بە زاراوەی سیمیۆلۆژیا دەتوانین بڵێین: لە ڕووی زاراوەوە دوو زاراوەی بەربڵاو بەرچاو دەكەون، ئەوانیش (سیمیۆلۆژیا(semiology) و سیمیوتیكا (semiotics) زاراوەی سیمیۆلۆژیا فەڕەنسیە و زاراوەی سیمیۆتیكا ئینگلیزییە، هەردووكیانیش لە زاراوەی (semeion) وەرگیراون. ڕیشه‌ی ئه‌م زاراوه‌یه‌ش بۆ گریك (یۆنانی كۆن) ده‌گه‌ڕێته‌وه. بنه‌چه‌ی ئه‌م وشه‌یه هه‌ر له كۆنه‌وه به مانای هێما، یاخود ئاماژه به‌كارهاتووه.”
مامۆستا بڕیار دەربارەی مێژووی سەرهەڵدانی سیمیۆلۆژیا دەڵێ:”سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بیری سیمیۆلۆژی لای گریكه‌كان و له قوتابخانه‌ی گومانگەریی (الشكیە- Sceoticism)، كه مه‌به‌ستیان گومانكردن بوو له مه‌عریفه ده‌ستیپێكردوولاه، ئه‌و ڕوانینه‌ش له سه‌ده‌ی یه‌كه‌می پێش زایین و له‌سه‌رده‌ستی (ئانیسیدیمۆس- Aenesidemus) ی فه‌یله‌سوو‌فه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، كاتێك كاری له‌سه‌ر پۆلێنكردنی (ده) گوزارشت كردوه كه په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكییدا هه‌بووه.”
لە پرسیارێكی تر لە (مامۆستا بڕیار)مان پرسی سیمیۆلۆژیا چ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یه به ئه‌ده‌به‌وه ؟ لە وەڵامدا گووتی:”ئه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌بوو له دروستكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان سیمیۆلۆژیا و ئه‌ده‌ب بریتی بوو له (پێرس) ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و دابه‌شكردنه‌ی بۆ جۆره‌كانی (نیشانه)ی ئه‌نجام دا، چوونكه به‌هۆی ئه‌و دابه‌شكردنه‌وه سیمیۆلۆژیا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خسا له هه‌موو هونه‌ره‌كان بكۆڵێته‌وه، هه‌ر‌وه‌ها (پێرس) ئاماژه به كه‌شێكی بێكۆتای (سیمیۆتیكا) ده‌كات و ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه سیمیۆتیكا زۆر فراوانه، چوونكه ده‌ڵێت: «ناتوانم له‌م گه‌ردوونه‌دا له شتێك بگه‌م وه‌كوو بیركاری، ڕه‌وشت، میتافیزیقا، ده‌روونناسی، ئابووری، زانستی ده‌نگه‌كان و زانستی ئاخاوتن، به‌ده‌ر له یاسای سیمیۆلۆژیا». به‌مه‌ش سیمیۆلۆژیا ده‌بێته ئامرازێكی گشتی بۆ شیكردنه‌وه و ڕاڤه‌كردن بۆ سه‌رجه‌م زانسته‌كان، چوونكه هه‌موو زانسته‌كان شێوه‌ی جیاجیای نیشانه‌ن.
سەبارەت بە پەیوەندی نێوان سیمیۆلۆژیا و لۆژیك چی ؟ ئەو مامۆستایە ڕای وایە:”په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵ له نێوان بیر و زمان و لۆژیكدا هه‌یه، چوونكه ئه‌وه‌ی به بیری مرۆڤدا دێت له ڕێگه‌ی زمانه‌وه ده‌رده‌بڕدرێت، به‌ڵام به پێی لۆژیك له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی مرۆڤ و ده‌روروبه‌ر، بۆیه ده‌توانرێ هه‌ریه‌ك له‌و كار و كرده‌وانه‌ی مرۆڤ له ژێر ڕۆشنایی سیمیۆلۆژیای لۆژیكییدا لێكدانه‌وەیان بۆ بكرێت و به جۆرێك شیبكرێنه‌وه كه له‌گه‌ڵ لۆژیكی عه‌قڵانی مرۆڤ بگونجێ، ئه‌مه‌ش واتای وایه ده‌توانرێ له ڕێگای زانستی سیمیۆلۆژیاوه له هه‌موو شتێك بكۆڵدرێته‌وه كه په‌یوه‌ندیدار بێت له‌گه‌ڵ لۆژیك.”
هەروەها دەربارەی چ شتێك سیمیۆلۆژیا و زمانه‌وانی به‌یه‌كتره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه دەلی:”ده‌ركه‌وتنی سیمیۆلۆژیا وه‌ك میتۆدێكی ڕه‌خنه‌یی بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاماژانه‌ی كه له ناو نیشانه‌كانی زماندا هه‌ن، هه‌مان كرۆكی باسه‌كانی (سۆسێر)ه، چوونكه زمان به‌لایه‌وه سیسته‌مێكی ئاماژه‌كارییه، بۆیه زمان‌ناسی ده‌بێته به‌شێك له‌ناو ئاماژه، به واتای ئاماژه‌ی زمانه‌وانی ئه‌و دوانه‌ن كه ناتوانین له یه‌كتریان جیا بكه‌ینه‌وه، ئه‌وانیش (دال و مه‌دلوول)ن، واته گرنگترین شت كه (سۆسێر) بیری لێكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی پێكردوه ئه‌وه‌یه كه زمان گرنگترین سیسته‌می نیشانه‌یییه، چوونكه ئه‌م «زانسته یارمه‌تیمان ده‌دات له هه‌موو جۆره‌كانی ده‌لاله‌ت و واتاكانیان بكۆڵینه‌وه». سیمیۆلۆژیا زانستێك نییه تایبه‌ت بێت به نیشانه به‌ڵكوو په‌یوه‌ندیداره به واتاش، به واتایه‌كی تر لێكۆڵێنه‌وه و لێكدانه‌وه‌یه له‌و واتایانه‌ی كه نیشانه‌كان له خۆیاندا هه‌ڵیانگرتوون.”
مامۆستا بریار دەربارەی سیمیۆلۆژیا چ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یه به ده‌قی ئه‌ده‌بیه‌وه گووتی:”سیمیۆلۆژیا ده‌روازه‌یه‌كی جیاوازه بۆ خوێندنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه بۆ ده‌قی ئه‌ده‌بی، چوونكه له بنه‌ڕه‌تدا پشت به‌و چه‌مكه ده‌به‌ستێت كه‌س بونیاده زمانه‌وانییه‌كه‌ی به‌شێك بێت له سیسته‌مه نیشانه‌ییه‌كانی په‌یوه‌ست به خودی به‌كارهێنه‌ر، ئه‌مه له كاتێكدایە كه هەندێك كات نیشانه‌كان واتای ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان، یاخود ئه‌و واتایه‌ی كه له ناخی خۆیدا هه‌ڵگرتوه نابه‌خشن، به‌ڵكوو وئه‌وه ده‌به‌خشن كه به‌كارهێنه‌ر پێی ده‌سپێرێت، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی كۆدی واتایی له چوارچێوه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بیدا.”
مامۆستا بە كورتی باسی قوتابخانەكانی سیمیۆلۆژیا كرد و گووتی:”سیمیۆلۆژیا وەك بابەتێكی زانستیی فرە ڕەهەند، پەیوەستە بە زۆربەی بوارە زانستی و مەعریفەییەكانی وەك (فەلسەفە، ئەدەب، زمانەوانی، لۆژیك، كیمیا، فیزیا، دەروونناسی هتد…)، ئەمەش وایكردوە چەندین قوتابخانەی جیاوازی لێبكەوێتەوە، بە تایبەتی هەردوو زانای بەناوبانگ (سۆسێر و پێرس)، كە توانیان گۆڕانكاریی ڕیشەیی لەم بابەتەدا بكەن و بیخەنە سەر ڕێڕەوێكی زانستی سەربەخۆ، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئەو پۆڵێنكاری و دابەشكردنەی كە بۆ قوتابخانە جیاوازەكانی كراوە هەمووی ناچێتە چوارچێوەی ئەدەبیات و دەقی ئەدەبییەوە، چوونكە هەندێك لەو قوتابخانانەی بۆ سیمیۆلۆژیا ئاماژەی پێكراوە دەچێتە چوارچێوەی پەیوەست بە بواری فەلسەفە و لۆژیك و زانستەكانی تر، هەندێكجار ئەو قوتابخانە سیمیۆلۆژییانە دەخرێنە پاڵ ئەو وڵاتانەی كە قوتابخانە سیمیۆلۆژییەكەی تێدا دەركەوتووە، وەكوو قوتابخانەی (ئەمریكی، فەڕەنسی، ڕووسی، ئیتاڵی)، یاخود دەدرێتە پاڵ داهێنەر و ڕابەرەكانیان وەك (سیمیۆلۆژیای سۆسێر، سیمیۆتیكای پێرس، سیمیۆلۆژیای بارت، سیمیۆلۆژیای كاسیر)، یان لە ڕووی مەعریفییەوە جیاكراونەتەوە وەك (سیمیۆلۆژیای زمانەوانی، ئەدەب، هونەر، سینەما، ڕۆشنبیریی).”
ئەو مامۆستایە دەربارەی نازناوی شیعری شاعیران ڕای وایە.”نازناو (تخلص) بریتییە لەوەی كە شاعیر لە دوا دێڕ، یان پێش كۆتایی هەر غەزەل و قەسیدەیەكدا (ناسناو)ـی خۆی تۆمار كردووە، هەندێكجار ئەم (ناسناو)ـە پەیوەندیی بە ئایین، یان بنەماڵە، یان سۆفیزم و نیشتمانپەروەری، یانیش وەرگرتن لە شاعیرانی نەتەوەكانی تری موسڵمان بووە، وەك(مەلا، خانی، شێخ، مەحوی، مەولەوی، سافی، عاصی، هتد. دیارە شاعیرانی كلاسیكی كورد، لە كۆتایی غەزەل و قەسیدەكانیان (ناسناو)یان بەكارهێناوە، بەڵام له بەرهەمی هەندێك شاعیردا لە سەرەتا و ناوەڕاستی دێڕەكاندا بەدیار دەكەوێت. جگە لە مانەش بوونی ناسناو لە ناو دەقدا مەبەستی ناسناوی شیعرییە، نەوەك ناوی ڕاستەقینەی خۆیان، چونكە ئەمە دیاردەیەكی سیمیۆلۆژییە، لەلایەك پەیوەستە بە ئاستی ڕووكەشی دەق، لەلایەكی تر پەیوەستە بە ئاستی قووڵی دەق، چوونكە (ناسناو) چەندە دیاردەیەكی ڕوخسارییە، ئەوەندەش ناوەڕۆكییە، لەبەرئەوەی ناسناوی شاعیر وەك كەرەستەیەكی زمانی لەگەڵ كەرەستەكانی تری زماندا بەژدار دەبێت لە چنین و هۆنینەوەی پێكهاتەی دەقە ئەدەبییەكە، هەروەها خودی شاعیر ناوی هاتووە لە نێو دەقەكەدا و بووەتە كەرەستەی ناواخنی نێو شیعرەكە و ئیشی لەسەر كراوە.”