د. كارزان خۆشناو: هەوڵمان داوە كە گشت كاروبارەكانی بەرێوەبەرایەتییەكەمان بە دیجیتاڵی و سیستەمی ئەلیكترۆنی بكەین

دیمانە: هێمن خەلیل

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی سەلاحەدین یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتییە گەورەكانی زانكۆی دایك، كە سەرجەم كاروباری گواستنەوەی قوتابییان لە زانكۆكانی تر ئەنجام دەدات وە بە پێچەوانەشەوە، بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون دیدارێكمان لەگەڵ (دكتۆر كارزان كازم خۆشناو بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانكۆی سەلاحەدین) كرد .

لە سەرەتا بەڕێوەبەری تۆماری گشتی باسی لە بەشەكان و كاروباری بەڕێوەبەرایەتی كرد و گووتی:”بەشێوەکی گشتی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە فەرمی لە سێ هۆبەی سەرەکی پێکهاتووە لەگەڵ دوو هۆبەی لاوەکی وەک ( هۆبەی ناسنامە، باج )ی قوتابیانی زانکۆمان و هۆبەی ( چاپ، چاپکردنی مامەڵەکان ) ، فەرمانبەرانی بەشی ( سکرتاریەت و پرسگە ) وەرگرتنی ماڵەکانی قوتابییانی خۆشەویستمان و سەردانیکارانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان.
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بەڕێوەبەرایەتییەکی گەورە و گشتییە هەموو ئەو کارانە لە خۆی دەگرێت کە قوتابی هەر لەسەرەتای هاتنە ناو زانکۆ تا دوای تەواوبوونی زانکۆ ئەتوانیت پشتی پێ ببەستێت، وەک بانكێکی زانیاریە سەرەتاکان و کۆتاییەکانی قوتابی وایە کە هەمیشە قوتابی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتییەوە زانیاریەکانی خۆی دەست دەکەوێت بە ڕاست و دروستی لە هەر کاتێکدا کە بیەوێت.”
دكتۆر خۆشناو باسی لە سەرەتای دەست بەكاربوونی كرد و دەڵێ‌:”لە سەرەتای دەست بەكاربوونمان وەكوو بەرێوەبەری تۆماری گشتی هەوڵمان داوە كە گشت كاروبارەكانی بەرێوەبەرایەتییەكەمان بە دیجیتاڵا كردن و سیستەمی ئەلیكترۆنی بكەین بە هاوكاری و چاودێری ڕاستەوخۆی بەرێز سەرۆكی زانكۆمان ئەمەش بە پشت بەستن بەو گشتاندن و ڕێكارانەی كە لەلایەن كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە جەختی لەسەركراوە. تا ئێستا زیاتر لە 75\100 كارەكانمان بە دیجیتاڵ كردوە كە لە قۆناغی یەكەمی ساڵی خوێندنی 2023-2024 دەست پێكردوە.”
بەڕێوەبەری تۆمار باسی لە وەرگرتنی ژمارەی سەرجەم قوتابییانی كۆلێژەكانی زانكۆ كرد و ئاماژەی دا:” زانکۆکەمان ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر لە قوتابییان لە خۆوە دەگرێت کە وەرگرتنیان بە نزیکەیی لە نێوان 5500 تا 6000 قوتابی وەردەگرێت لە قوتابیانی دەرچووی پۆلی ( ١٢ )ی ئامادەیی و قوتابیانی دەرچووی سالانی پێشوو کە ئارەزووی دووبارە خوێندن دەکەن لە پسپۆری و بەشی تر کە وەردەگیرین بە سیستەمە جیاوازەکانی خوێندن ( زانکۆلاین – خوێندنی گشتی/ پاڕاڵێل / ئێواران ) هەروەها وەرگرتنی مامۆستایان سەر بە وەزارەتی پەروەردە وەرگرتنیان لە ( کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی /ئێواران)ی زانکۆکەمان . بۆ ئەم ساڵ داوای 8250 قوتابیمان كردوە كە زانكۆكەمان درێژە بە خوێندنی زانكۆیی بدەن.”
دكتۆر كارزان باسی لە شێوازی وەرگرتنی قوتابیان كرد و گوتی:” پڕۆسەی وەرگرتنی قوتابییان هەروەک پێشتر ئاماژەم پێدا هەمان میکانزمی بەڕێوەبردن و کارکردنی ساڵی ( پار )ی لە خۆوە گرتووە (بە شێوەی ئەلکترۆنی و سیستەمی زانکۆلاین ) ئەنجام دەدرێت، کە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ کەسانی شارەزا و لێهاتوو لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و ناوەندی وەرگرتنی قوتابییان ئەنجامی دەدات، هەوڵدەدەین ئەمساڵ وردتر و باشتر لە ساڵانی پێشوتر ئەم پڕۆسەیە بە کەمترین کەم و کوری بەڕێوەببردرێت بە شێوەی سیستەمی ئەلکترۆنی .”
هەروەها باسی لە مەرجەكانی گواستنەوەی قوتابییان كرد و دەڵێ‌:”پڕۆسەکانی گواستنەوەو دابەزاندن و شوێن گۆڕینی خوێندنی قوتابییان لە دوو کاتی جیاواز بە چەند مەرجێکی دیاری کراو ئەنجام دەدەرێت لەڕێگەی لینکێکی دیاری کراو کەلەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دانراوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ گشت زانکۆکان بەپێی ڕێنماییەکان و کۆمەڵێک لە مەرجی دیاریکراو وەک ( هۆکاری دەرچوونی قوتابی بە پلەی باشەئ یا هۆکاری نەخۆشی یا هۆکاری گواستنەوە لە کۆلێژی کۆنمرە نزمەکان بۆ کۆلێژی کۆنمرە بەرزەکان واتە قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی یەکەمی خوێندن، کۆمەڵێک مەرجی دیاریکراوی دیکە کە لە سایت و لینکی فەرمی زانکۆلاین بە روونی ئاماژەیان پێکراوە ، کار لەسەر ڕایی کردنی مامەڵەکان و ئەم پڕۆسەیەی خوێندنی قوتابییانی قۆناغی دوو بەسەرەوە واتە قوتابییانی (قۆناغی دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم )، بە ئەنجام دەگەیەنرێت .
لەدوای تەواوبوونی کاتی پڕۆسەی گواستنەوەو دابەزاندن و شوێن گۆڕینی خوێندنی قوتابییانی قۆناغی دوو بەسەرەوە، دوای دەچوونی ناوی قوتابیانی قۆناغی یەکەم لە ڕێگەی زانکۆلاین وەرگرتنیان بەپێی ئەوبەشانەی کە لە سیستەم داوایان کردوە و ئارەزوو دەکەن یان دەیانەوێت بەشەکانیان بگۆرن پڕۆسەی گواستنەوەو دابەزاندن و شوێن گۆڕینی خوێندنی قوتابیانی قۆناغی تازە وەرگیراو واتە قۆناغی یەکەم دەست پێ دەکات بە سیستەمە جیاوازەکانی خوێندن وەک ( زانکۆلاین – خوێندنی گشتی/ پاڕاڵێل / ئێواران )بۆ بەشەکانی کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆمان.”
لە پرسیارێكی تر لە بەڕێوەبەرمان پرسی چیتان كردوە بۆ بە دیجیتاڵكردنی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی ؟ لە وەڵامدا دەڵێ‌:” سەبارەت بە بابەتی بە دیجیتاڵکردنی کاروباری قوتابییان ئەمساڵ بەریوەبەرایەتی تۆماری گشتی هەوڵێکی جدی و باشی دا بۆ بە دیجیتاڵکردنی کاروباری قوتابیانمان و بە سیستەمکردنی تەواوی زانیارییەکانی قوتابییان لەبارەی ( تۆمارکردنی نمرەکانیان ئامادەکردنی بۆرد و ماستەرشیتەکانیان ) لە سیستەم کە بەشێوەکی داینامکی لەسیستەمی بە داتابێسکردنی زانیاریەکانی قوتابیان لە تۆماری گشتی کاری پێدەکرێت و زانیاریەکانیان تۆمار دەکرێت، بەشێوەیەک کە جێگای سەرەنج بوو وەکو کارئاسانییەکی تەواو لە ڕووی کاروبارەکان و ڕاست و دروستی زانیارییەکان بە ئەنجام گەیەنرا .”
د. كارزان باسی لە پلان و بەرنامەكانی كرد و گوتی:”هەوڵدەدەین بۆ باشتر کردن و باشتر بەڕێوەبردنی ئەرکەکانمان بە باشترین شێواز و کەمترین کات و پێشکەشکردنی باشترین میکانزمی کارکردنمان و خزمەت کردن بە قوتابییانی وەرگیراو و دەرچوان لە زانکۆکەمان ، هەوڵدەدەین لە داهاتوو بتوانین کاراکانمان کورت و پوختتر بکەینەوەو زیاتر کار دەکەین لەسەر بە ئەلیکترۆنی کردن و بەسیستەم کردنی کاروباری قوتابیان زیاتر کارکردن بە کۆد و بارکۆد کردنی بڕواناماکان و داواکردنیان و هێنان و بردنیان لابەڕێوەبەڕایەتیەکەمان .”
هەروەها بەڕێوەبەر باسی لە ناسنامەی قوتابییانی زانكۆ كرد و گووتی:” ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ئێستا واتە ئەمساڵێ خوێندن ( باج – ناسنامە ) ی قوتابییانی هەموو بەشەکانی کۆلێژەکانی زانکۆمان بەشێوەیەکی مۆدێرن و باجی زیرەك دروست کراوە لەلایەن بەریوەبەرایەتیەكەمانەوە کە جێگەی سەرەنجی قوتابییەکانمان بووە بە کوالێتیەکی زۆر باش بۆ قوتابییانی خوێندنی بەرایی و قوتابییانی دبلۆمی باڵا بە كشتی لە لەیەن فەرمانبەری شارەزا لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دروستکراوە .”
سەبارەت بە ئاستەنگەكانیش دكتۆر دەڵێ‌:”ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم بەڕێوەبردنی کارەکانمان تا ڕادەیەک نەبوونی هاماهەنگی قوتابیان و سەردانیکارانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانن و هەندێ جار خاوی سیستەمەکانی ئەلیکتڕۆنی کارکردنەکان دەبێتە هۆکاری لەیەک تێنەگەیشتنی سەردانیکارەکانمان ، هەروەها ئامادە نەبوونی خودی خاوەن مامەڵەکە خۆی زۆرجار کێشە لە ڕاستی زانیاریەگشتی و تایبەتیەکانی قوتابییەکان دروست دەکات کە پێوستە ڕاستترین و وردترین زانیاریان لێوەربگیرێت کە پاراستن و مافێکی خاوەن مامەڵەکەیە کەلە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دایە .”

ھەواڵی زیاتر