هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و باران دەبێت و لە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی کەمێک بەفر هەیە