ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێرەوە

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێرەوە:-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی حکومی بە سیستمی وەزارەتی پەروەردە ( خوێندنی ئینگلیزی ) دەکاتەوە، لە قۆناغی یەکەمی باخچەی منداڵان تا پۆلی دوانزەیەمی ئامادەیی زانستی، هەر قوتابیەک یان بەخێوکارێکی قوتابیان دەتوانن فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ ئەو کۆمەڵگەیە وەربگرن بەگوێرەی ئەم مەرج و پێوەرانەی خوارەوە.
یەکەم/ باخچەی منداڵان :پێکدێت لە دوو قۆناغ ( kg2,kg1 ).

  • بۆ kg1 بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ تەنها (٥٠) پەنجا منداڵ وەردەگیرێت، ئەمیش لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری و وەرگرتن بە تیروپشک دەبێت.
  • بۆ kg2 بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ تەنها (٥٠) پەنجا منداڵ وەردەگیرێت، ئەمیش لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی مەرجدار، تەواوکردنی پۆلی kg1 لە ساڵی پێشووتر و ئەنجامدانی تیروپشک.
    *منداڵانی باخچەی حکومی و ناحکومی مافی پڕکردنەوەی فۆڕمیان هەیە.
    دووەم / قوتابیانی وەرگیراو لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ٦ی بنەڕەتی .
  • بۆ پۆلی ١ی بنەڕەتی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ تەنها ( ٧٥ ) حەفتا و پێنج قوتابی وەردەگیرێت ئەویش لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕم و پاشان هەڵسەنگاندنی IQ تێست ئەنجامدەدرێت، مەرجە قوتابی قۆناغی باخچەی منداڵانی تەواوکردبێت.
  • بۆ پۆلی ٢ و ٣ و ٤ و ٥ و ٦ی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ بۆ هەر پۆلێک ( ٧٥ ) حەفتا و پێنج قوتابی وەردەگیرێت، ئەمیش لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی مەرجدار بەم شێوەیەی خوارەوە :
  • بۆ قوتابیانی قوتابخانەی حکومی و ناحکومی لۆکاڵ پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ کەمتر نەبێت لە ٩٠٪ .
  • بۆ قوتابیانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی سابیس و قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانی دیکە پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ کەمتر نەبێت لە ٨٥٪ .
    تێبینی / هەڵسەنگاندێک بۆ ئاستی زمانی ( ئینگلیزی ) ئەنجامدەدرێت .
    سێیەم / وەرگرتن بۆ پۆلەکانی ٧ و ٨ و ٩ی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ تەنها (١٢٠ ) سەد و بیست قوتابی بۆ هەر پۆلێک وەردەگیرێت .
  • بۆ قوتابیانی قوتابخانەی حکومی و ناحکومی لۆکاڵ پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ کەمتر نەبێت لە ٩٠٪ .
  • بۆ قوتابیانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی سابیس و قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانی دیکە پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ کەمتر نەبێت لە ٨٥٪ .
    پاش ووردبینیکردنی فۆڕمەکانی پێشکەشکردن ڕۆژێک دیاری دەکرێت کە بۆ هەڵسەنگاندنێکی زانستی بە زمانی ئینگلیزی ( بیرکاری و زانست و ئینگلیزی ) ئەنجامدەدرێت، قوتابی پێشکەشکار لەیەک ڕۆژ و لەیەک کاتدا وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە وەک هەڵسەنگاندنی نیشتیمانی پە پەڕەی سۆما دەبێت .
    چوارەم / پێشکەشکردن بۆ پۆلەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ی ئامادەیی زانستی :
  • بۆ پۆلی ١٠ی ئامادەیی تەنها ( ١٢٠ ) سەد و بیست قوتابی وەردەگیرێت .
  • بۆ پۆلی ١١ی ئامادەیی تەنها ( ١٢٠ ) سەد و بیست قوتابی وەردەگیرێت .
  • بۆ پۆلی ١٢ی ئامادەیی تەنها ( ١٢٥ ) سەد و بیست و پێنج قوتابی وەردەگیرێت .
    لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی مەرجدار دەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە:
  • بۆ قوتابیانی قوتابخانەی حکومی و ناحکومی لۆکاڵ پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ کەمتر نەبێت لە ٩٠٪ .
  • بۆ قوتابیانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی سابیس و قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانی دیکە پێویستە تێکڕای نمرەکانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ کەمتر نەبێت لە ٨٥٪ .
    تێبینی / بۆ پۆلی ١٢ی ئامادەیی تەنها ئەو قوتابیانەی دەرچووی پۆلی ١١ی ئامادەیین کە دەرچووی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ ن وەردەگیرێن.
    پاش جیاکردنەوەی فۆڕمەکان هەڵسەنگاندنێک بە زمانی ئینگلیزی لە وانەکانی ( بیرکاری و کیمیا و فیزیا و بایلۆجی و ئینگلیزی ) ئەنجام دەدرێت، کە قوتابی لەیەک ڕۆژدا و لەیەک کاتدا هاوشێوەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بە پەڕەی سۆما ئەنجامدەدرێت .
    تێبینی / بەرواری پێشکەشکردن لەڕۆژی سێ شەممە ٨/١٣دەستپێدەکات، وە پێویستە فۆڕمەکان لەڕۆژی سێ شەممە ٨/٢٠ بگەڕێندرێنەوە بۆ ئەو ناوەندانەی فۆڕمیان لێ وەرگرتووە.
    *فۆڕم وەرگرتن لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ دەبێت .
    *قوتابخانەی مامۆستا سەمیر – ئارینا کۆن / ١٠٠ مەتری / نزیک نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا.
    https://maps.app.goo.gl/FJCwD5JF8UHCFuCD8
ھەواڵی زیاتر